ئەمریكا پێشوازی لە 10 ھەزار پەنابەری سووری دەكات
ئیدارەی باراك ئۆباما، سەرۆکی ئەمریکا پێی وایە، لە نیوەی دووەمی ساڵی 2016، تواناکانیان خستووەتە گەڕ بۆ ئەوەی پێشوازی کردن لە پەنابەری سووری زیاتر بکات.
ئاژانسی رۆیتەرز بڵاویکردووەتەوە، کۆشکی سپی نامەیەکی بۆ ریچارد دۆربین، سیناتۆری دیموکراتی ناردووە و روونیکردووەتەوە، ئیدارەی ئۆباما ئامادەیی دەربڕیووە بۆ هاتنی پەنابەری سووری زیاتر و رەنگە تا کۆتایی ئەمساڵ، پێشوازی لە زیاتر لە 10 هەزار پەنابەر بکات.
K24
