گاز پرۆم نه‌فت چالاکییه‌کانی له ھه‌رێمی کوردستان فراوانتر ده‌کات
له کۆبوونه‌وه‌که‌دا سه‌رۆکی کۆمپانیای گاز پرۆم نه‌فت خۆشحاڵیی خۆی به سه‌ردانی نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆک وه‌زیرانی ھه‌رێمی کوردستان بۆ ڕووسیا ده‌ربڕی، جه‌ختیشی له‌سه‌ر ئه‌وه کرده‌وه که له‌سه‌ر چالاکییه سه‌رمایه‌گوزارییه‌کانیان له بواری نه‌وت و وزه‌دا له ھه‌رێمی کوردستان به‌رده‌وام ده‌بن و ھه‌وڵ ده‌ده‌ن له داھاتوودا کاره‌کانیان له ھه‌رێمی کوردستان فراوانتر بکه‌ن.
لای خۆیه‌وه سه‌رۆک وه‌زیرانی ھه‌رێمی کوردستان سوپاسی ئه‌و پێشوزاییه گه‌رمه‌ی کرد و خۆشحاڵیی خۆی به بڕیاری به‌رده‌وامی و فراوانکردنی چالاکییه‌کانی کۆمپانیای گاز پرۆم نه‌فت له ھه‌رێمی کوردستان ده‌ربڕی و ده‌ستخۆشی له‌و کارانه‌شیان کرد که تا ئێستا له ھه‌رێمی کوردستان ئه‌نجامیان داوه، ئاماده‌یی خۆی و حکوومه‌تی ھه‌رێمی کوردستانیشی بۆ ھه‌ر کارئاسانییه‌ک ده‌ربڕی که ببێته ھۆی ئه‌وه‌ی بواری وزه له ھه‌رێمی کوردستان گه‌شه‌ی پێ بدرێت.
تاوتوێکردنی چه‌ند بابه‌تێکی دیکه‌ی په‌یوه‌ندیدار و بارودۆخی ناوچه و عێراق و ھه‌رێمی کوردستان له بواری ئابووری و دارایی و بازرگانییه‌وه، لایه‌نێکی دیکه‌ی کۆبوونه‌وه‌که بوو.
