ئه‌مریكا؛ له‌ سه‌نته‌رێكی‌ بازرگانی‌ ته‌قه‌كردن روویدا

ئه‌مریكا؛ له‌ سه‌نته‌رێكی‌ بازرگانی‌ ته‌قه‌كردن روویدا
ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز لەزاری بەرپرسانی ئەمنیی شاری ئاماریلۆی ویلایەتی تەکساسی ئەمریکاوە بڵاویكردووه‌ته‌وه‌ كه‌مێك پێش ئێستا له‌ ولایه‌تی‌ تەكساس ده‌نگی‌ ته‌قه‌ بیستراوه‌ و ئه‌گه‌ری‌ ئه‌وه‌ش هه‌یه‌ كه‌ چه‌ند كه‌سێك به‌بارمته‌ گیرابێتن.

بەرپرسانی ئەمنیی شاری ئەماریلۆی ویلایەتی تەکساسی ئەمریکا رایانگەیاند، زانیاری لەبارەی رووداوێکی تەقەکردن و بوونی تەقەکەرێکی چالاک لە یەکێک لە سەنتەرە بازرگانییەکانی ئەو شارەدا دراوەتە پۆلیس.

ئاژانسی هەواڵی ئەسۆشیەتد پرێس رایگەیاند، هاتوچۆ لە ژمارەیەک شەقامی دەورووبەری سەنتەی والمارت راگیراون.

ئەگەری بوونی بارمتە هەیە، بەڵام تاکو ئێستا پشتڕاستنەکراوەتەوە و پۆلیس بەشوێن پیاوێکی چەکداری سۆماڵیدا دەگەڕێن.

پۆلیسی شاری ئەماریلۆ لە ئەکاونتی تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر بڵاویکردووەتە، تاکو ئێستا بوونی هیچ قوربانییەک پشتڕاستنەکراوەتەوە و ئەفسەرانی پۆلیس لەناو سەنتەرەکەدان، تەقە بوونی نییە.

پۆلیسی شاری ئاماریلۆ لە ئەکاونتی تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر رایگەیاند، "تەقە لە گومانلێکراوەکە کراوە و پێدەچێت کوژرابێت. بارمتەکانی ناو سەنتەرەکە لە ئێستادا سەلامەتن".
Top