له ئازه‌ربایجان ڕیفراندۆمى كوردستان خرایه به‌ر باسه‌وه
(فه‌لاح حه‌سه‌ن) جێگرى سه‌رۆكى لاوانى سیاسیى جیهان كه لاوێكى باشوورى كوردستانه، له وتارێكیدا له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا ئاماژه‌ى به كۆتایىهاتنى ڕێككه‌وتنامه‌ى سایكس پیكۆ كرد و گوتى: "ئه‌و ڕێككه‌وتنه بووه هۆكارى پارچه‌كردنى نیشتیمانى كورد و به‌زۆر لكاندنى به عێراق، له كاتێكدا عێراق وه‌كو وڵاتێكى به‌زۆر لكێندراو دروست كرا، چۆن وڵاتێك سه‌ركه‌وتوو ده‌بێت له‌كاتێكدا خۆى به‌زۆر دروست كرابێت.''
ئه‌و لاوه كورده به لاوانى ئاسیا و جیهانى ڕاگه‌یاند، كه له ئێستادا عێراق نه‌ماوه و بووه‌ته چوار وڵات له كورد و سوننه و شیعه و داعش، له‌به‌رده‌م ئاڵاى كوردستانیش كه له‌نێو كۆبوونه‌وه‌كه‌دا داندرابوو، (فه‌لاح حه‌سه‌ن) گوتى: "چاكترین نموونه‌ى پێكه‌وه‌ژیان و ئاوه‌دانى و شه‌ڕى دژى تیرۆر له هه‌رێمه‌كه‌ى ئێمه به‌دى ده‌كرێت، بۆیه دواى ئه‌و هه‌موو قوربانیدان و خوێنه‌ى دامان، میلله‌ته‌كه‌مان مافى خۆیه‌تى بڕیار له چاره‌نووسى خۆى بدات به مانه‌وه‌ى یاخود جیابوونه‌وه‌ى له عێراقێكى لكێندراوى پارچه پارچه‌بووى پێشتر، بۆیه ئێمه ڕیفراندۆم ده‌كه‌ین و چیتر خۆمان ناكه‌ینه قوربانى.''
KDP
