ڕزگاركردنی ڕه‌ققه و سیناریۆی نێوان ڕژێمی ئه‌سه‌د و په‌یه‌ده
پاش چه‌ند ڕۆژێك له پاشه‌كشه‌ی كتوپڕی چه‌كدارانی یه‌په‌گه له شه‌ڕی كۆنترۆڵكردنی ره‌ققه‌ی پایته‌ختی خه‌لافه‌ی داعش، هه‌ڵبه‌ته بێئه‌وه‌ی هیچ ڕاگه‌یێندراوێك له‌وباره‌یه‌وه بڵاو بكه‌نه‌وه، ئاراسته‌ی هێرشه‌كه‌یان به‌ره‌و شاری منبه‌ج له ده‌وروبه‌ری حه‌له‌ب گۆڕی، ئه‌مه بۆ ئه‌وه بوو كه له‌به‌رانبه‌ردا بوار بۆ هێزه‌كانی ئه‌سه‌د و میلیشیا شیعه‌كان بڕه‌خسێنن تا به‌ره‌و باشووری ڕه‌ققه پێشڕه‌وی بكه‌ن و شه‌ڕی ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی پایته‌ختی خه‌لافه خۆیان بیكه‌ن و موژده‌ی سه‌ركه‌وتنه‌كه به‌ر هێزه‌كانی سووریای دیموكرات و هاوپه‌یمانانی نێوده‌وڵه‌تی نه‌كه‌وێ كه ئه‌مه‌ریكا رابه‌رایه‌تییان ده‌كا.
به‌گوێره‌ی راپۆرتی ماڵپه‌ڕه ئه‌لیكترۆنییه‌كه‌ی 'ئۆریێنت نیوز'، ئه‌و پاشه‌كشه‌یه‌ی چه‌كدارانی یه‌په‌گه ئامانج لێی پشتیوانیی رژێمه له‌و ناوچانه‌ی له ده‌وروبه‌ری حه‌له‌ب تێیدا باڵاده‌ستن؛ بۆ سه‌لماندنی ئه‌مه‌یش پاشه‌كشه‌ی به به‌رنامه‌ی ڕێكخراوی داعشه له چه‌ند ناوچه‌یه‌كدا له‌به‌رده‌م پێشڕه‌ویی هه‌ردوو هێزه‌كه‌ی یه‌په‌گه و ڕژێمی سووریادا له ده‌وروبه‌ری حه‌له‌ب و ڕه‌ققه، ئه‌مه‌یش له كاتێكدایه كه داعش هه‌موو قورسایی هێزی خۆی بۆ چوونه شاری مارع، دووه‌م مۆڵگه‌ی هێزه‌كانی ئۆپۆزسیۆنی سووریا ساز داوه.
كه‌ناڵی مه‌یادینی سه‌ر به كۆماری ئیسلامیی ئێران ئه‌م به‌یانیی شه‌ممه‌یه ڕایگه‌یاند، هێزه‌كانی ڕژێمی سووریا خۆیان گه‌یاندووه‌ته سنووری ئیداریی پارێزگای ڕه‌ققه‌ی مۆڵگه‌ی سه‌ره‌كیی داعشان له‌و وڵاته‌دا، كه له 2014ه‌وه ئه‌مه یه‌كه‌م جاره هێزی ڕژێم، له ڕێی ناوچه‌ی ته‌به‌قه و نزیكبوونه‌وه له ڕووباری فورات، پێ بنێته ئه‌و ناوچه‌یه‌وه.
سه‌رچاوه‌گه‌لێك ئه‌وه‌یان پشتڕاست كردووه‌ته‌وه كه، هێزه‌كانی رژێم و میلیشیاكان له ناوچه‌ی ئه‌سریا له ده‌وروبه‌ری حه‌ماوه، هه‌روه‌ها به پشتیوانیی هێزی ئاسمانیی ڕووسیایی پێشڕه‌وییان كردووه.
ئه‌وه‌ی به لای چاو‌دێر و چالاكوانانه‌وه جێی پرسیاره ئه‌وه‌یه، هێزه‌كانی ڕژێمی سووریا چۆن توانییان به‌و خێراییه به‌ره‌و ره‌ققه پێشڕه‌وی بكات، له كاتێكدا هه‌ر ئه‌و هێزانه‌ن كه نه‌یانتوانیوه خۆیان بچنه نێو شاره‌كانی داریا و خان ئه‌لشێخه‌وه كه چوار ساڵه گه‌مارۆیش دراون؟، له هه‌ر پێشڕه‌وییه‌كی هێزه‌كانی ڕژێمیش داعش پاشه‌كشه ده‌كات، كه‌چی به هه‌موو هێزیه‌وه و به ئۆتۆمبێله مینڕێژكراوه‌كانییه‌وه هێرشی بۆ سه‌ر دوامۆڵگه‌ی هێزه‌كانی ئۆپۆزسیۆنی سووریا به‌رپا كردووه.
راپۆرته‌كه جارێكی دی پرسیار ده‌ورووژێنێ كه، له كاتێكدا كه راگه‌یاندنی یه‌كینه‌كانی یه‌په‌گه‌ی سه‌ر به په‌یه‌ده هه‌ڵمه‌تی چه‌كدارانیان له به‌ری باكووری ڕه‌ققه وه‌ها گه‌وره كردبوو، كه وه‌ستاندنی شه‌ڕ و پاشه‌كشه‌كه‌یان له‌و میحوه‌ره ده‌خاته به‌رده‌م پرسیاره‌وه.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی نێو ڕاپۆرته‌كه، گه‌وره‌ه‌برپرسێكی په‌یه‌ده له سه‌روبه‌ندی هێرشكردنه سه‌ر ڕه‌ققه ڕایگه‌یاندبوو كه ڕه‌ققه‌یش پاش ئازادكردنی ده‌بێ به به‌شێك له فیدراڵیه‌ته‌كه‌ی په‌یه‌ده له ڕۆژئاوای كوردستان؛ كه‌چی له پێناو ڕژێمی ئه‌سه‌د و هه‌ماهه‌نگیی نێوانیان، پاشه‌كشه‌ی كرد.
KDP
