ڕووسیا ده‌ڵێ چه‌ك ده‌ده‌ین به پێشمه‌رگه، به‌ڵام نه‌مانداوه‌ته په‌كه‌كه
(زاخارۆڤا) گوتیشی، ''ئه‌و لێدوانانه‌ی كه له ئاناكاراوه بلاو ده‌كرێنه‌وه، ته‌نیا خه‌یاڵن و پێوه‌ندیێكیان به واقیعه‌وه نییه. پێچه‌وانه‌ی توركیا، ڕووسیا به شێوه‌ی قاچاخ مامه‌ڵه به چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نییه‌وه ناكات.''
گوته‌بێژی فه‌رمیی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا ئاماژه‌یشی دا، وڵاته‌كه‌ی چه‌كی جۆراوجۆر ده‌دا به پێشمه‌رگه، به‌ڵام له ڕێگه‌ی حكوومه‌تی عێراقه‌وه.
هه‌روه‌ها گوتی، ڕووسیا به شێوه‌یه‌كی ئاشكرا هاوكاریی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان ده‌كات بۆ جه‌نگی دژ به داعش.
