نوێنەرى حکومەتى هەرێم لە فەڕەنسا لە کارەکەى دوورخرایەوە
لەم بارەیەوە عبدالخالق محمد لە راگەیاندنى فەرمانگەى پەیوەندیەکانى دەرەوە رایگەیاند کە ئەمە هەنگاوێکى ئیداریەو سەرۆکایەتى ئەنجومەنى وەزیران ئەو دەسەڵاتەى بە بەڕێز بەرپرسى پەیوەندیەکانى دەرەوەى حکومەت داوە.
هەروا رایگەیاند کە تاکو دەستبەکاربوونى نوێنەرێکى تازە لە فەڕەنسا بەڕێز (على حسن عارەب) جێگرى نوێنەرى حکومەتى هەرێم لە فەڕەنسا لەژێر چاودێرى و فەرمانى راستەوخۆى بەرپرسى فەرمانگەى پەیوەندیەکانى دەرەوە کاروبارەکانى نوینەرایەتى بەڕێوە دەبات.
