نووری بریمۆ: سەرۆک بارزانی پشتی گەلانی سووریا دەگرێت

 نووری بریمۆ: سەرۆک بارزانی پشتی گەلانی سووریا دەگرێت
ئەندامێکی سەرکردایەتیی 'پارتی دیموکراتی کوردستان ـ سوریا؛ ئاماژە بەوە دەکات کە باش تێدەگەن بۆچی هەندێک لایەنی عێراقی بە تایبەتی دەوڵەتی یاسا لە دیداری بارزانی و شاندی ئۆپۆزسیۆنی سووریا نیگەرانین.

نووری بریمۆ، ئەندامی سەرکردایەتیی پارتیی دیموکراتی کوردستان-سووریا ڕاگەیاند: "ئاگادارین لە دوای سەردانی شاندی ئۆپزسیۆنی سووریا بۆ لای بارزانی هەندێک هێزی عێراقی دەستیان کردووە بە بڵاوکردنەوەی پڕوپاگەندە لە دژی سەردانەکە لە سەرووی هەمووشیانەوە هاوپەیمانەکانی مالیکی و حەشدی‌شەعبی پەکەکە و پەیەدە لە کاتێکدا دەبێت ئەوان باش بزانن کە بارزانی نەچووەتە شام ئەوە ئۆپۆزسیۆنی سووریایە هاتوونەتە لای بارزانی ئەویش دەرگای دانەخستووە."

گوتیشی: "بارزانی لەگەڵ ئەوەدایە پشتی گەلی سووریا بگرێت، گەلی سووریا چییان بوێت، پشتیان دەگرێت؛ هاوکات پشگیرییشی لە فیدراڵیەتەکەی ڕۆژاوای کوردستان کرد بەڵام باش لە نیگەرانی دەوڵەتی یاسا و حزبوڵا و حەشدی‌شەعبی تێدەگەین و، باش بزانن ئێمە نابینە بەشێک لە گرفتەکانی سووریا."

ئەوەشی خستە ڕوو هاوپەیمانەکانی پەکەکە و پەیەدە کە مالیکیە نیگەرانە چونکە ناتوانێت بە چەکدارکردنی کورد لە دەرەوەی ئیرادەی گەلی کوردستان و هێزی پیشمەرگە نیەتی خۆی لە شنگال و لە عێراقدا بێتە دی.
Top