بی.بی.سی فیلمێکی بەڵگەنامەیی له‌سه‌ر کۆچی به‌کۆمه‌ڵی کورد له چه‌ند قۆناغێکدا بڵاو ده‌کاته‌وه
(جیم مۆ)، له‌و فیلمە بەڵگەنامەییەدا په‌یامی ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت که کورد له پێناو گه‌یشتن به ئازادی، کۆچکردنی به‌کارهێناوه و له ٥٠ خوله‌کدا باس له ئازاریی کورد ده‌کات، کاتێک له ده‌ست ڕژێمی سه‌ددام به‌کۆمه‌ڵ به‌ره‌و چیاکان و سنووره‌کان ڕایانکرد و به‌ر له‌وه‌ی ناوچه‌ی ئارام له‌لایه‌ن وڵاتانی ڕۆژئاواوه دروست بکرێت، گه‌لێکیان به‌ر بۆردومانی تانکه‌کانی سه‌ددام که‌وتن و ژمارەیەکیان له‌سه‌رمادا ڕه‌قبوونه‌وه.
هەروەها باس له چیرۆکی نوێی کۆچی کورد ده‌کات، ئەمجارەیان له ده‌ستی داعش و به هه‌مان شێوه کۆچ له پێناو ئازادی.
ZNA
