رابه‌ری ئیخوانه‌كانی میسر‌و 35 كه‌سی تر به‌زیندانی هه‌تاهه‌تایی حوكمدران
سه‌رچاوه‌یه‌ك به‌رۆیته‌رزی راگه‌یاندووه، دادگای تاوانه‌كانی ئیسماعیلیه ئه‌و سزایه‌ی دژ به‌رابه‌ری ئیخوانه‌كانی میسر‌و ئه‌و 35 كه‌سی تردا سه‌پاندووه.
هه‌روه‌ها دادگاكه، 9 كه‌سی تری به 15 ساڵ‌و 20 كه‌سی به 10 ساڵ‌و 19 كه‌سی دیكه‌شی به‌سێ ساڵ زیندانی حوكمداوه.
هۆكاری حوكمه‌كه‌ش ئه‌و تووندوتیژییه بوو كه له 5ی ته‌مووزی ساڵی 2013دا له‌شاری ئیسماعیلییه‌ی خۆرهه‌ڵاتی قاهیره‌دا، دوو رۆژ پاش له‌سه‌ركارلابردنی محه‌ممه‌د مورسی، سه‌رۆكی پێشوی میسر له‌پۆسته‌كه‌ی روویدا.
له‌ته‌مووزی 2013دا، عه‌بدلفه‌تاح سیسی كه ئه‌وكات وه‌زیری به‌رگری میسر بوو، محه‌ممه‌د مورسی سه‌رۆكی پێشووتری وڵاته‌كه‌ی كه سه‌ر به‌ئیخوان موسلیمین بوو، له‌سه‌ركار لابرد، ئه‌وه‌ش پاش درووستبوونی ناڕه‌زایی‌و خۆپیشاندان له‌دژی حوكمه‌كه‌ی كه ته‌نیا یه‌ك ساڵی خایاند.
هه‌مان سه‌رچاوه روونیكردووه‌ته‌وه، كه دادگاكه 20 تۆمه‌تباری تری به‌بێ تاوان هه‌ژماركردووه‌و 28 كه‌سی تری به‌شێوه‌یه‌كی ئاماده‌نه‌بوو (غیابی) بۆ زیندانی هه‌تاهه‌تایی حوكمداوه.
ماوه‌ی زیندانی هه‌تاهه‌تایی له‌یاسای میسریدا 25 ساڵه.
ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی داواكاری گشتی روبه‌روی تۆمه‌تباره‌كانی كردووه‌ته‌وه، كوشتنی به‌ئه‌نقه‌ستی سێ كه‌س‌و هه‌وڵدان بۆ كوشتنی 16 كه‌سی تر، به‌كارهێنانی تووندوتیژیی‌و هه‌وڵی داگیركردنی بینای پارێزگای ئیسماعیلیه به‌زه‌بری هێز، تێكشكاندنی زرێپۆشێكی پۆلیس‌و دوو ئۆتۆمبێلی حكومی، زیانگه‌یاندن به شه‌ش ئۆتۆمبێل‌و چه‌ند ماتۆڕسكیلێكی مه‌ده‌نی‌و هه‌ڵگرتنی چه‌ك.
له‌دوای له‌سه‌ركارلابردنی محه‌ممه‌د مورسی، تووندوتیژیی له‌قاهیره‌ی پایته‌خت‌و شاره جیاجیاكانی میسر روویدا، به‌هۆیانه‌وه سه‌دان كه‌س له ئه‌ندام‌و لایه‌نگرانی كۆمه‌ڵه‌ی ئیخوان موسلیمین‌و هێزه‌كانی پۆلیس كوژران، هه‌روه‌ك هێزه ئه‌منییه‌كان هه‌زاران كه‌سیان له‌ئه‌ندامانی كۆمه‌ڵه‌كه ده‌ستگیركردو زۆربه‌ی سه‌ركرده‌كانی ئیخوان درانه دادگا.
له‌دوای ئه‌و رووداوانه‌شه‌وه، ئیسلامییه تووندڕه‌وه‌كانی میسر هێرشه‌كانیان بۆ سه‌ر هێزه‌كانی پۆلیس‌و سوپا چڕكردووه‌ته‌وه، به‌وهۆیشه‌وه ده‌یان كه‌س له‌هه‌ردوولا كوژراون.
پێشتر‌و له‌ئازاری 2015دا، حوكمی له‌سێداره‌دان به‌سه‌ر محه‌ممه‌د به‌دیع رابه‌ری گشتی ئیخوانه‌كانی میسر‌و 22 سه‌ركرده‌ی تری ئیخواندا سه‌پێندرا، به‌تۆمه‌تی نه‌خشه‌دانان بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ده‌وڵه‌ت له‌ڕێی هێزه‌وه، له‌و دۆسیه‌دا كه له‌ڕاگه‌یاندنه‌كاندا به"ژووری ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی رابیعه" ناسراوه.
ئه‌و حوكمی هه‌تاهه‌تاییه‌ی ئه‌مڕۆ به‌سه‌ر به‌دیع‌و ئه‌وانی تردا سه‌پێندراوه، ده‌كرێت له‌لایه‌ن دادگای پێداچوونه كه باڵاترین ددگای مه‌ده‌نی میسرییه، تانه‌ی لێبدرێت.
