"با زیندانی گوانتانامۆ دانەخرێت"
دوو سیناتۆری ئه‌مریکایی، (کۆری گاردنه‌ر) و (ستیف ده‌ینز) له به‌یاننامه‌یه‌کدا که سوپای ئه‌مریکا له ماڵپەڕەکەی خۆی بڵاوی کردووته‌وه، پڕۆژه‌یه‌کیان ئاماده کردووه بۆ هه‌موارکردنه‌وه‌ی یاسایه‌ک تا ڕێگا لە داخستنی بەندیخانەی گوانتانامۆ بگیرێت.
بڕیاره حکوومه‌تی ئه‌مریکا له‌گه‌ڵ ته‌واوبوونی ماوه‌ی سه‌رۆکایه‌تیی باراک ئۆبامادا، بەندیخانەی گوانتانامۆ به ته‌واوەتی دابخات، به‌ڵام ئه‌و دوو سیناتۆره ئه‌و پڕۆژه‌یه‌یان ئاماده کردووه تا زیندانه‌که بمێنێته‌وه و ببێتە شوێنی ڕاگرتنی بەندکراوەکانی داعش له عێراق و سووریا.
