ئێران سێ زیندانی له‌سێداره‌دران‌و 9 كه‌سی تر بۆ هه‌مان سزا ئاماده‌كراون
به‌پێی راپۆرتێكی ماڵپه‌ڕی كۆمه‌ڵه‌ی چالاكانی مافی مرۆڤی ئێران (هێرانا)، سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ سێ زیندانی له زیندانی قزڵحیساری كه‌ره‌ج له‌سێداره دراون.
ئه‌و سێ كه‌سه به تۆمه‌تی بازرگانی كردن به مادده سڕكه‌ره‌كان‌و له‌لایه‌ن ده‌زگای دادوه‌ری ئێرانه‌وه سزای سێداره‌یان به‌سه‌ردا سه‌پاوه، ناسنامه‌ی یه‌كێكیان ئاشكراكراوه به‌ناوی روحوڵڵا رهوشهنگهر.
هه‌ر به‌پێی راپۆرتێكی هێرانا، له شه‌ممه‌وه 21ی ئه‌م مانگه‌وه تاوه‌كو دوێنێ دوشه‌ممه، لانیكه‌م ٩ كه‌سی دیكه له زیندانی ره‌جایی شاری كه‌ره‌ج ره‌وانه‌ی ژووری تاكه‌كه‌سی كراون، وه‌كو ئاماده‌كارییه‌ك بۆ جێبه‌جێكردنی سزای له‌سێداره‌دان به‌سه‌ریاندا.
ئه‌و زیندانییانه‌ش، به‌چه‌ند تۆمه‌تێكی جیاواز له‌نێویاندا كوشتنی بهئهنقهستو ده‌ستدرێژی سێكسی، له‌لایه‌ن ده‌زگای دادوه‌ری ئێرانه‌وه سزای سێداره‌یان به‌سه‌ردا سه‌پێنراوه.
پێشتر، رێكخراوی لێبووردنی نێوده‌وڵه‌تی له راپۆرتێكدا رایگه‌یاندبوو، له‌نێوان ساڵه‌كانی 2005 تاوه‌كو 2015، سزای له سێداره‌دان به‌سه‌ر 73 مێردمنداڵدا له‌ئێران جێبه‌جێكراوه، له‌ئێستاشدا ده‌یان مێرمنداڵی تر چاوه‌ڕوانی جێبه‌جێكردنی سزای له سێداره‌دان ده‌كه‌ن.
به‌پێی راپۆرته‌كه، له‌و ماوه‌یه‌دا 73 مێرمنداڵ له‌سێداره‌دراون كه زۆربه‌یان به‌هۆی تاوانی "كوشتنی ئه‌نقه‌ست"ئه‌و سزایه‌یان به‌سه‌ردا سه‌پاوه.
