بزانن داعش چی بۆ ئەوروپا ئامادە دەكات..
رۆژنامەی "دی بریسە"ی نەمسایی لە ئیڤید رووب بیرسۆلەی گواستەوە لە چوارچێوەی راپۆرتێكی تەناهی كە لە كۆبوونەوەیەكی ئەمنی لە بەرلین پێشكەشی وڵاتانی یەكێتی ئەوروپای كرد، ئەو گوتی، هیچ سیناریۆیەك بەدوور نازانین كە تیایدا منداڵ و مێردمنداڵان و لاوان هێرشی خۆكوژی ئەنجام بدەن.
روونی كردەوە كە ئەوان لە داهاتوودا مەترسی گەورە بۆسەر ئاسایش و سەقامگیری ئەوروپا دروست دەكەن، ئەوەش دوای كۆتاهاتنی مەشق و راهێنانەكانیان كە هەروەها هەڕەشە بۆسەر هەموو دنیا دروست دەكەن.
رۆژنامەكە ئاماژەی بۆ فەرمانگەكانی هەواڵگری هۆڵەندە ئەڵمانیا و نەمسا و نووسینگەكانی نەهێشتنی تیرۆر لەو وڵاتانە دەكات كە ئاماژە بۆ ئەوە دەكەن كە هەڕەشەكردن بۆ ئەنجامدانی هێرشی تیرۆریستی لەو رێگەوە دوور نییە، بەتایبەتی دوای هێرشەكانی پاریس و برووكسڵ و دزەكردنی ژمارەیەكی نەزانراوی تیرۆریستان لەگەڵ لێشاوی پەناخوازان بۆ ئەوروپا بەمەبەستی ئەندجامدانی هێرشی تیرۆریستی.
رۆژنامەكە لە دەسەڵاتدارانی ئاسایشی هۆڵەندای گواستەوە بەبوونی دەیان و سەدان مێردمنداڵ كە هۆڵەندا و چەند وڵاتێكی ئەوروپایان بەرەو سووریا جێ هێشتووە بەمەبەستی وەرگرتنی مەشقی تیرۆریستی لەسەر دەستی داعش، ئێستەش ئەوان ئامادەیی گەڕانەوە بۆ وڵاتانی خۆیان دەكەن بۆ ئەنجامدانی هێرشی تیرۆریستی.
دوای تێكشكانی فڕۆكە نەفەرهەڵگرە میسرییەكە و بوونی گومانی هێرشی تیرۆریستی وەك ئەگەرێكی بەهێز بۆ تێكشكانی فڕۆكەكە كە 66 سەرنشینی هەڵگرتبوو و لە فرەنساوە بەڕێگەوە بوو بەرەو میسر، ئێستە زۆرینەی وڵاتانی ئەوروپا و دنیا بەرێوشوێنە ئەمنییەكانیان دادەچنەوە.
وشە
