پەرلەمان سەرۆکە ژنەکەی لابرد

پەرلەمان سەرۆکە ژنەکەی لابرد
رۆژی پێنجشەممە 12-5-2016 ئەنجوومەنی پیرانی بەرازیل بە زۆرینەی دەنگ بڕیاریدا خانمە سەرۆکی ئەو وڵاتە، دیلما رۆسێف، بۆ ماوەی 180 رۆژ لەکارەکەی سڕبکرێت و بەتۆمەتی "کەمتەرخەمی" رەوانەی دادگا بکرێت.

رۆسێفی 68 ساڵ خۆی ئامادە دەکات بۆ جێهێشتنی دەسەڵات بۆ جێگرەکەی، میشێل تامر، ئەمەش دوای دەستپێکردنی رێوشوێنەکانی لەکارلابردنی لەلایەن ئەنجوومەنی پیرانەوە.




رووداو
Top