بۆیه‌كه‌مجار ورده‌كاری كوشتنی بن لادن بڵاوده‌كرێته‌وه
ئه‌مه‌ش ده‌قی چاوپێكه‌وتنه‌كه‌یه
بێژه‌ر: به‌ڕێز مكریفن، ئه‌مه یه‌كه‌مجاره ئه‌م زانیارییانه ئاشكرا ده‌كه‌یت؟
مكریفن: به‌ڵێ ئه‌وه ڕاسته. زانیارییه‌كان ورده‌كارییان تێدایه.
بێژه‌ر: باسی ڕووداوه‌كه‌مان بۆ بكه.
مكریفن: له‌ساڵی 2010دا عه‌مید "مۆلین" هات بۆ ئه‌فغانستان و، ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه هه‌واڵگری ناوه‌ندی ئه‌مریكا زانیاری له‌باره‌ی بن لادنه‌وه ده‌ستكه‌وتووه. به‌م نزیكانه‌ش له‌واشنتۆنه‌وه په‌یوه‌ندی به‌منه‌وه ده‌كرێت، تاكو سه‌یری ئه‌و زانیاریانه بكه‌م كه ده‌ستیان كه‌وتووه.
له‌دوای ئه‌وه ماوه‌ی چه‌ند مانگێك هه‌ر ده‌هاتم و ده‌چووم، زانیارییه‌كان باش بوون، به‌ڵام تائه‌وڕاده‌یه ورد نه‌بوون كه‌بیسه‌لمێنن بن لادنه.
بێژه‌ر: ئایا ئۆباما هیچ كاتێك پلانه‌كه‌ی تۆی بۆ كوشتنی بن لادن تاوتوێ كرد؟
مكریفن: له‌چه‌ند دانیشتنێكدا ئه‌و كاره‌ی كردووه، جارێكیان لێی پرسیم: چ كاتێك گونجاوه ئه‌و كاره بكرێت؟
مكریفن: من له‌گه‌ڵیدا ڕاشكاو بووم، دڵنیانیم له‌وه‌ی ده‌توانین ئه‌و كاره بكه‌ین، تاكو ده‌رفه‌تی ئه‌وه‌م هه‌بێت هێزه‌كانی سیلز بهێنمه ناو كایه‌كه‌وه، له‌گه‌ڵ فڕۆكه‌وانه‌كانی تیمی 160 تاكو مه‌شق له‌سه‌ر ئه‌ركه‌كه بكه‌ن.
ئێمه له‌شوێنێكی نهێنیدا باره‌گایه‌كی بچوكمان كرده‌وه، تاكو له‌گه‌ڵ تیمه‌كه‌مدا كاره‌كانمان ساز بكه‌ین و خۆمان ڕابهێنین.
له‌دوای چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك گه‌ڕامه‌وه بۆ لای سه‌رۆك. تیمه‌كه‌ی ئاسایشی نیشتمانیش ئه‌وه‌یان پێ ڕاگه‌یاندم كه مه‌شقه‌كه‌یان ته‌واو كردووه. من دڵنیابووم له‌وه‌ی ده‌توانین ئه‌ركه‌كه ڕاپه‌ڕێنین.
ئێواره‌ی ڕۆژی هه‌ینی سه‌رۆك په‌یوه‌ندی پێوه‌كردم و، گفتوگۆیه‌كی باشمان كرد، پرسیاری لێكردم: ڕات چۆن؟ گوتم ئه‌گه‌ر له‌وێ بوو ئه‌وا كاركه‌مان ده‌كه‌ین، ئه‌گه‌ر له‌وێش نه‌بوو"مه‌به‌ست له‌بن لادنه" ئه‌وا ده‌گه‌ڕێینه‌وه بۆ وڵات.
هه‌موو شته‌كان وه‌ك ئه‌وه‌ی پلانمان بۆدانابوو ده‌چوونه پێشه‌وه، تائه‌و كاته‌ی یه‌كه‌م فڕۆكه گه‌یشته گۆشه‌یه‌ك كه نه‌یتوانی چیتر به‌رز بێته‌وه.
بێژه‌ر: ئایا له‌بیرته له‌وكاته‌دا فڕۆكه‌كه وای به‌سه‌رهات تۆ چیت به‌واشنتۆن گوت؟.
كریفن: پێم وایه گوتم: ئێمه ده‌گوازینه‌وه سه‌ر پلانی ب.
هه‌موو ئه‌وانه‌ی له‌فڕۆكه‌كه‌دابوون، جوڵان و ئه‌و ئه‌ركه‌ی له‌سه‌ریان بوو جێبه‌جێیان كرد. كه‌بریتی بوو له‌كۆنترۆڵ كردنی یه‌كێك له‌ئه‌پارتمانه بچوكه‌كانی ده‌وری باڵه‌خانه‌كه. دواتر چوونه ناو ژووری ژێر زه‌مینه‌كه.
سه‌ربازه‌كان له‌سه‌ره‌تاوه له‌و شوێنه‌وه ڕۆشتن كه‌وه‌كو درگا وابوو. به‌ڵام دواتر ده‌ركه‌وت بۆمان كه درگایه‌كی ساخته‌یه‌و ده‌رناچێت. به‌وه‌دا بۆمان ده‌ركه‌وت كه بیناكه بۆ پاراستنی بن لادن دیزاین كراوه.
بۆیه سه‌ربازه‌كان ناچاربوون له‌شوێنێكی تره‌وه بڕۆن و، پێكه‌وه له‌شوێنێكدا كۆبوونه‌وه. دواتر به‌ره‌و هه‌ر سێ نهۆمی باڵه‌خانه‌كه چوون، تاكو بگه‌نه به بن لادن.
بێژه‌ر: له‌دوای ئه‌وه چی ڕوویدا؟
كریفن: له‌گه‌ڵ گه‌یشتنیان به نهۆمی سێیه‌م، یه‌كه‌م سه‌رباز بن لادنی بینی، له‌كاتێكدا له‌درگاكه‌وه سه‌یری ده‌كرد، دواتر لێم پرسی، گوتی: هه‌ر یه‌كه‌مجار چاوم پێیكه‌وت، زانیم بن لادنه. به‌ڵام پێویسته ئه‌و بزانین كه خانوه‌كه تاریك بوو، سه‌ربازه‌كانیش دووربینی شه‌ویان له‌چاوكردبوو. بۆیه توانا وئاستی بینین وه‌ك هاوتای كاتی ڕووناكی نیه. بۆهه‌ركه‌سێكیش كه بگاته نهۆمی سێیه‌م، ئاستی ئه‌درنیالین له‌جه‌سته‌یدا به‌رز ده‌بێته‌وه، ئه‌ی چی ده‌بێت كه‌ڕاسته‌وخۆ بچیته نهۆمی دووه‌م و بن لادن ببینیت.
سه‌ربازه‌كان ئه‌وه‌یان كرد كه‌پێویست بوو، چوونه ژووره‌كه‌وه، ڕاسته‌وخۆ كۆدی"جیرۆنیمۆ"م پێگه‌یشت، به‌ڵام من یه‌ك خوله‌ك ڕاوه‌ستام تاكو پرسیارم كرد، تۆبڵێی كوشتبێتیان یان گرتبێتیان؟
له لیستی ورده‌كاری پلانی ئه‌ركه‌كه‌دا، هیچ ئاماژه‌یه‌ك نیه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كۆدی"جیرۆنیمۆ" مه‌به‌ست له‌كوشتنی بن لادن بێت. به‌ڵكو نیشانه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئامانجه‌كه مسۆگه‌ركراوه. بۆیه پێویست بوو بپرسم: ئایا ئه‌و كۆده نیشانه‌ی كوژرانی دوژمنه؟ وه‌ڵامه‌كه‌ش پۆزه‌تیڤ بوو.
