بەپەلە... تەقینەوەیەک لە شارۆچکەی پیرانی ئامەد روویدا

 بەپەلە... تەقینەوەیەک لە شارۆچکەی پیرانی ئامەد روویدا
لە ئاکامی تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو لە نزیک بارەگای ئاسایشی شارۆچکەی پیرانی ئامەد، دەیان سەرباز بریندار بوون.

لە بەردەم بنکەی فەرماندەیی کۆماندۆی جەندەرمەی شارۆچکەی پیران (دیجلە)ی سەر بە ئامەد کە کیلۆمەترێک لە شارۆچکەکەوە دوورە، ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو تەقییەوە و لە ئاکامدا دەیان سەرباز بریندار بوون.

بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان، ژمارەیەکی زۆر ئامبوڵانس رەوانەی ناوچەکە کراون و هێزی زیاتری سەربازیش خراونەتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە و رەوانەی بنکەکە کراون.
Top