نادیە موراد یەکێک لە ١٠٠ کەسایەتییە کاریگەرەکەی جیهانە

نادیە موراد یەکێک لە ١٠٠ کەسایەتییە کاریگەرەکەی جیهانە
نادیە موراد کە یەکێک لە کچە ئێزییەکانی رزگاربووی دەستی داعشە، لە لایەن گۆڤاری تایمی ئەمریکاوە بە یەکێک لە ١٠٠ کەسایەتییە کاریگەرەکەی ساڵ دەست نیشان کراوە.

گۆڤاری بەناوبانگی تایمی ئەمریکا، ساڵانە لیستی ١٠٠ کەسایەتی کاریگەری ساڵ بڵاودەکاتەوە کە لە ١٢ مانگی رابردوودا کاریگەریان لەسەر رووداوەکانی جیھان ھەبووە.

لەنێو ئەو لیستەدا، نادیە موراد کە ئێستا بووەتە چالاکوانی بواری مافەکانی ئافرەت لە جیھاندا و بەتایبەتی ئەو ئافرەت و کچە ئێزیدیانەی لەلایەن داعشە رفێنراون. نادیە، لەماوەی ١٢ مانگی رابردوودا، لەگەڵ چەندین سەرۆک و سەرکردەی جیھان کۆبووەتەوە و باسی رەوشی ئێزدییەکانی کردووە.

جگە لە نادیە موراد، ناوی چەندین سەرکردە و ئەکتەری بەناوبانگ لەو لیستەدا ھاتووە و لیناردۆ دیکاپریۆ، پاپا فڕانسیس، رەبەجە تەیب ئەردوغانی سەرۆککۆماری تورکیا، خاوەنی فەیسبووک، ماڕک زوکەربێرگ، کچە گۆڕانیبێژی بەریتانیای ئەدێل و کاندیدی پارتی کۆمارییەکانی ئەمریکی دۆناڵد تڕەمپ لەو کەسایەتیانەن.
Top