نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان: قوربانییه‌كانی سوریا گه‌یشته 400هه‌زار كه‌س
ئه‌و به‌رپرسه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه 18 ناوچه‌ی گه‌مارۆدراو له‌سوریادا هه‌ن. له‌و ژماره‌یه 15 ناوچه‌یان له‌لایه‌ن هێزه‌كانی سوریاوه گه‌مارۆدراون، گوتیشی: " ئێمه چاودێری بارودۆخ لهكوفریا و دێره‌زوور و فوعه ده‌كه‌ین. له‌وێ دانیشتوان بارودۆخێكی زۆر سه‌ختیان هه‌یه". باسی له‌وه‌شكرد كه‌به‌ره‌و پێشه‌وه‌چونێكی كه‌م هه‌یه له‌گه‌یاندنی كۆمه‌كی مرۆیی‌دا.
دیمستۆرا گوتیشی: " پاڵپشتیكردنی پرۆسه‌ی سیاسی پێویستی به‌پێشكه‌وتن له‌سه‌ر زه‌وی هه‌یه.ئه‌وه‌ی له‌حه‌له‌ب ڕووده‌دات مایه‌ی نیگه‌رانییه‌كی زۆره. پێویسته هه‌وڵی خێرا بدرێت بۆ ئه‌وه‌ی ئاگربه‌ست دانه‌ڕوخێت.
سه‌باره‌ت به دانوستانه‌كانی جنێفیش، ئه‌و به‌رپرسه گوتی: " ئێمه هه‌وڵ ده‌ده‌ین له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی سوریادا بگه‌ینه وردترین پرسه‌كان، سه‌باره‌ت بهپێشنیارهكهی له‌باره‌ی دروستكردنی حكوومه‌تێكی به‌رفراوان".
باسنيوز
