به‌لجیكا بۆ نەهێشتنی تیرۆریستان داوای رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ توركیا ده‌كات

 به‌لجیكا بۆ نەهێشتنی تیرۆریستان داوای رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ توركیا ده‌كات
وه‌زیری ناوخۆی به‌لجیكا داوای رێككه‌وتنێكی لە توركیا كرد بۆ چاودێریكردنی جموجۆڵی شه‌ڕخوازانی بیانی و نەهێشتنی تیرۆریستان.


جام جامبۆن وەزیری ناوخۆی بەلجیكا لە گوتەیەكیدا دوای كۆبوونەوەی كۆنسەی یاسا و كاروباری ناوخۆی یەكێتی ئەوروپا رایگەیاند لەپێناو چاودێریكردنی جموجۆڵی شەڕخوازانی بیانی پێویستە كار لەسەر رێككەوتنێك لە نێوان توركیا و یەكێتی ئەوروپادا بكرێت.


جامبۆن ئاماژەی بەوە دا كە لەپێناو چارەسەركردنی ئەو پرسە ئەندامانی كۆمسیۆنی یەكێتی ئەوروپا هاوڕان لەسەر ئەوەی رێككەوتنێك لەگەڵ توركیادا ئەنجام بدرێ و ئەوەشی روون كردەوە كە پێویستە ئەو كەسانەی دیپۆرت دەكرێنەوە تەنها بۆ وڵاتەكانیان بنێردرێنەوە.


جێی باسە بۆ ئەوەی رێككەوتنەكە ئەنجام بدرێت، پێویستە وڵاتانی ئەورووپا چاكسازی لەبارەی چارەنووسی ئەو هاووڵاتییانەی بكات كە دیپۆرت دەكرێنەوە.


هەرچەندە ئیبراهیم ئەلبەكراوی یەكێك لە ئەنجامدەرانی هێرشە تیرۆریستییەكەی بەلجیكا ساڵی رابردوو لە سنووری سووریا لەلایەن توركیا دەستگیر و دیپۆرت كرابوویەوە، بەهۆی ئەوەی هاووڵاتی یەكێتی ئەورووپا بووە لە جیاتی بەلجیكا بۆ هۆڵەندا چووبوو.
Top