پەرلەمانی بەریتانیا، کردەوەکانی داعشی دژ بە ئێزدی و کریستیانەکان بە جینۆساید ناساند
لە ڕۆژی ڕابردوودا، حکوومەتی بەریتانیا- ئەنجوومەنی دەرەوە - بە وەزیرەکانی ڕاگەیاند، کە باش نییە ئەو کردەوانەی داعش ئەنجامی داون لە ئێستادا سیفەتی یاساییان پێ بدرێ و بە جینۆساید بناسرێن و بڕیاری پێشوەختەیان لەسەر بدرێت، چونکە تا ئێستا نەچووەتە بەردەم دادگای تاوانە نێودەوڵەتییەکان، بەڵام پەرلەمانی بەریتانیا بە تێکڕای دەنگ بەرانبەر حکوومەت وەستایەوە و ئەو تاوانانەی بە جینۆسایدا ناساند و، گەڕاندییەوە بۆ ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی تا کاری لەسەر بکات.
جێی باسە، کۆنگریس و حکوومەتی ئەمهریکا و پەرلەمانی ئەورووپا لە دوو مانگی ڕابردوودا، تاوانەکانی داعشیان بە جینۆساید ناساندووە، چەند کۆدەنگی نێودەوڵەتی زیاتر بێ، ئەوەندە ئەگەری دامەزراندنی دادگای نێودەوڵەتی بۆ تاوانەکانی داعش دژ بە ئێزدی و کریستییانەکان بەھێزتر دەبێت.
