دواین پێشهاته‌كانی قامیشلۆ... قوربانیه‌كان زیادیكرد

دواین پێشهاته‌كانی قامیشلۆ... قوربانیه‌كان زیادیكرد
بەپێى سەرچاوەکانى هەواڵ لە سوریاوە شەڕى نێوان هێزەکانى حکومەت و گروپە هاوکارەکانى لەلایەک و یەکینەکانى پاراستنى گەل-ى سەر بە پارتى یەکێتى دیموکراتى (پەیەدە) لە شارى قامیشلى لە باکورى رۆژهەڵاتى سوریا بەردەوامە.

پێکدادانەکان دوو رۆژ پێشتر دەستیانپێکرد و بووە هۆى کوژرانى 27 کەس لەهەردولا وەک ئەوەى ئاژانسى بى بى سى باسیدەکات.

بەپێى سەرچاوە حکومییەکان دەستێوەردانى سوپاى سوریا پاش "هێرشى بەردەوامى شەڕڤانان بووە بۆسەر هێزەکانى ناوخۆى سەر بە سوریا و دەستگرتن بەسەر بەندینخانەى ناوەندى قامیشلى (علایا) و بەئامانگرتنى لەرێى موشەکى هاوەن و تانکەوە".

سەرچاوەکان ئاماژەشیاندا "رێکەوتنى ئاگربڕى نێوان هەردوولا زۆر درێژەى نەکێشاوە بەهۆى سەرزەنشتکردنى یەکترییەوە".

ئاژانسەکە ئەوەشى راگەیاندووە، بەهۆى درێژەکێشانى شەڕەکەوە ژمارەیەک لە هاوڵاتیان ئاوارەبوون و بەرەو ناوچەکانى دەورووبەر هەڵهاتوون.

لەدواى شەڕ و راپەڕینەکانى سوریا لە ساڵى 2011 هێزە کوردییەکان و هێزەکانى سەر بەحکومەت رێکەوتن لەسەر دابەشکردنى دەسەڵات لە قامیشلى سەر بە پارێزگاى حەسەکە، بەجۆرێک هێزەکانى خکومەت بەشێکى شارەکە و فڕۆکەخانەى مەدەنى و بەندینخانەى ناوەندى و بینا رەسمییەکانى حکومەتى لەژێر دەسەڵاتدایە و، شەڕڤانانیش ئەودواى بەشەکانى شارەکەیان کۆنتڕۆڵکردووە.

دوێنێش راگەیەنرا دەیان چەکدارى سەر بە حکومەت خۆیان رادەستى هێزەکانى کورد کردووە.
Top