سەرۆک کۆماری میسر دوو دوورگە دەداتە شای سعودیە
محەمەد بن سەلمان، شازادەی جێنشینی جێنشینی سعودیە و شەریف ئیسماعیل، سەرۆک وەزیرانی میسر رێککەوتنەکەیان واژۆ کرد و عەبدولفەتاح سیسی، سەرۆک کۆماری میسریش رایگەیاند، هەردوو دوورگەی (تیران و سەنافیر) لە دەریای سوور، خاکی سعودیەن و دەگەڕێندرێنەوە بۆ ژێر دەسەڵاتداریی سعودیە.
بەپێی زانیارییەکان، شا عەبدولعەزیز ئال سعود، شای پێشووتری سعودیە لە ساڵی 1950 داوای لە میسر کرد، هەردوو دوورگەی تیران و سەنافیر بپارێزێت.
شا سەلمان بن عەبدولعەزیز، شای سعودیە بە سەردانێک لە میسرە و لەو سەردانەدا، چەندین رێککەوتن لە نێوان ئەم دوو وڵاتە واژۆ کراون، لەوانە بونیادنانی پردێک لەنێوان میسر و سوریا لەسەر دەریای سوور، فراوانکردن و زیادکردنی چەند بەشێک لەلایەن سعودیەوە بۆ زانکۆی ئەزهەر، کە بە مەرجەعی باڵای مەزهەبی سوننە دادەنرێت.
میسرییەکان لەو رێککەوتنانە بێزارن و لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بێزاریی خۆیان نیشاندەدەن و هاشتاگێکیان دروستکردووە، کە سیسی خاکی وڵاتەکەی فرۆشت.
یەکێک لە هاووڵاتییە میسرییەکان لە تویتێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر سوێندی سەرۆکایەتی بە بیر عەبدولفەتاح سیسی دەهێنێتەوە، کە ئەمە دەقەکەیەتی، ”سوێند دەخۆم پارێزگاریی لە خاکی وڵات بکەم“، وەک ئاماژەیەک بۆ ئەوەی سیسی پارێزگاریی لە خاکەکەی نەکرد.
باسنيوز
