یۆنان ناردنه‌وه‌ی په‌نابه‌رانی بۆ توركیا راگرت
كه‌ناڵی سكای نیوز ئەمڕۆ چوارشەممە بڵاویكرده‌وه، ده‌سه‌ڵاتدارانی یۆنان رووبه‌ڕووی ئاسته‌نگی یاسایی بوونه‌ته‌وه له جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتنی نێوان وڵاتانی یه‌كێتی ئه‌وروپاو توركیا به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی رێژه‌ی داوای مافی په‌نابه‌ری له‌و وڵاته.
ئه‌وه له‌كاتێكدایه، رێككه‌وتنه‌كه له‌رۆژی دووشه‌ممه‌ی رابردووه‌وه خراوه‌ته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه كاتێك 202 كۆچبه‌ر له دوورگه‌ی لیسبۆسی یۆنانه‌وه بۆ توركیا گه‌ڕێنرانه‌وه كه زۆربه‌یان پاكستانی و ئه‌فغانی بوون و له‌به‌رانبه‌ر ئه‌وه‌شدا توركیا 78 كۆچبه‌ری سوری ره‌وانه‌ی ئه‌ڵمانیا كرد.
له‌ئێستادا به‌هه‌زاران كۆچبه‌ر له كه‌مپه‌كانی ناردنه‌وه له یۆنان ده‌یانه‌وێت داوای مافی په‌نابه‌ری پێشكه‌شبكه‌ن و چاوه‌ڕوانده‌كرێت له‌چه‌ند رۆژی داهاتوودا به‌فه‌رمی ناوه‌كانیان تۆماربكرێت، ئه‌وه‌ش به‌وته‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی یۆنان.
له‌ناو شه‌ش هه‌زار كۆچبه‌ر له وڵاتی یۆنان، تائێستا زیاتر له 2300 كۆچبه‌ر داوای مافی په‌نابه‌ریان پێشكه‌شكردووه.
خه‌ندان
