ئەمەریکا لە کەنداو دەست بەسەر کەشتییەکی چەکی ئێرانیدا دەگرێت

 ئەمەریکا لە کەنداو دەست بەسەر کەشتییەکی چەکی ئێرانیدا دەگرێت
ھێزی دەریاوانیی ئەمەریکا دەستی بەسەر کەشتییەک چەکی نایاسایی ئێرانی لە کەنداودا گرت، کە چەک و بنکەی ھەڵدانی نارنجۆکی لەگەڵدا بوو و بە نیاز بوو بیگەیەنێتە دەستی حوسییەکانی یەمەن.



ئاژانسە جیهانییەکان لەزاری فەرماندەی هێزی دەریاوانیی ئەمەریکاوە بڵاویان کردووەتەوە، کەشتیی جەنگی پێنجەمی ئەمەریکا لە بەیاننامەیەکدا ئاشکرای کرد، لە مانگێکدا ئەمە سێیەمین باری نایاسایی چەکی ئێرانە کە لە دەریای عەرەبیدا بەرەو حوسییەکان بەڕێ کراوە و دەستی بە سەردا گیراوە.



ئێران پشتیوانی لە حوسییەکانی یەمەن دەکات کە دژ بە حکوومەتی یەمەن شەڕ دەکەن، لە کاتێکدا ئەم حکوومەتە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دایمەزراندووە و بە بڕیاری نەتەوە یەکگرتووەکانیش پشتیوانیی چەک بۆ حوسییەکان قەدەغەیە.








باسنيوز
Top