لە یۆنان 135 پەنابەر دیپۆرت دەکرێنەوە

لە یۆنان 135 پەنابەر دیپۆرت دەکرێنەوە


رێککەوتنی نێوان یەکێتیی ئەوروپا و تورکیا کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە و ژمارەیەک پەنابەر دیپۆرتی تورکیا دەکرێنەوە.



سەرلەبەیانی رۆژی دووشەممە 4ـی نیسانی 2016، 135 پەنابەر، کە پێشتر راگەیەندرا خەڵکی وڵاتانی (سوریا، ئەفغانستان و پاکستان)ن، دیپۆرتی تورکیا کرانەوە.



رێککەوتنی یەکێتیی ئەوروپا و تورکیا خۆی لەوە دەبینێتەوە، کە ئەو پەنابەرەی لە سوای رۆژی 20ـی ئاداری 2016 بە رێگای تورکیاوە بچنە ئەوروپا، دەگەڕێندرێنەوە تورکیا و لە کەمپێکی ئەو وڵاتە نیشتەجێ دەکرێن.



ئەو پەنابەرانە، کە لە دوورگەی لیسبۆسی یۆنانەوە کۆکرابوونەوە، بە بەلەم نێردرانەوە تورکیا و بەپێی زانیارییەکانیش، تورکیا دوو کەمپی بۆ ئەو پەنابەرە دیپۆرتکراوانە، لە پارێزگای ئیزمیر ئامادە کردووە.



بەهۆی شەڕ و قەیرانەکانی وڵاتانی باکووری ئەفریقیا و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە تایبەت وڵاتانی (لیبیا، سوریا، عێراق و ئەفغانستان)، سەدان هەزار هاووڵاتی ناچاربوونە ماڵ و حاڵی خۆیان بەجێبهێڵن و رووبکەنە وڵاتانی رۆژئاوای ئەوروپا.




باسنیوز
Top