هێزەكانی هاوپەیمانان 26 هێرشی ئاسمانی كراوەتە سەر داعش

 هێزەكانی هاوپەیمانان 26 هێرشی ئاسمانی كراوەتە سەر داعش
ئەمڕۆ شەممە هێزەكانی هاوپەیمانان ڕایانگەیاند كە دوێنێ 26 هێرشی ئاسمانی كراوەتە سەر داعش، 20 هێرش لە سنووری عێراق بووە و 6 هێرشیش لە سووریا بووە. لە عێراقیش 7 هێرش تایبەت كراوە بەداعش لە سنووری گەیارە.


سوپای ئەمەریكا و هاوپەیمانان لە بەیاننامەیەكدا ئاشكرای كرد كە 7 هێرش لە نزیك نەینەوا بووە لە گەیارە. كە بووەتە هۆی تێكشكاندنی 3 یەكەی تەكتیكی و فڕۆكەیەكی بێ فڕۆكەوان كە لەلایەن داعشەوە بەكاردەهێنران.


هەروەها 4 لە هێرشەكان لە سووریا لە نزیك مارع بووە، كە بووەتە هۆی تێكشكاندنی 10 مۆڵگەی تیرۆریستانی داعش.






باسنیوز
Top