ئۆباما: داعش له عیراق چه‌كى كیمیاوى به‌كار ده‌هێنێت
"باراك ئۆباما" سه‌رۆكى ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مەریكا، له‌به‌رده‌م لووتكه‌ى ئاسایشی ئه‌تۆمى، دوێنێ (هه‌ینى 1ى نیسانى 2016) رایگه‌یاند: "پێشبینی ده‌كرێت به‌م نزیكانه رێككه‌وتنى پاراستنى مادیی بۆ کەلوپەلە ئه‌تۆمییه‌كان ده‌ست به جێبه‌جێكردنى بكرێت، كه نزیكه‌ى 102 وڵات به ئامانجى رێگه‌گرتن له رێكخراوه‌كانى وه‌ك قاعیده و داعش، ببنه خاوه‌ن چه‌كى ئه‌تۆمى".
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش دا، كه: "به‌یه‌كه‌وه كاركردن، وڵاته‌كانمان واده‌كه‌ن تیرۆریستان به ئه‌سته‌م ده‌ستیان بگاته ئه‌تۆمى". وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ رێككه‌وتنه‌كه.
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، كه جیهان به پله‌یه‌كی باش، مه‌ترسیى چه‌كى ئه‌تۆمیان كه‌م كردووه‌ته‌وه، به‌ڵام هۆشداریی دا له هه‌زاران ته‌ن له مه‌وادى چالاكى ئه‌و مه‌واده ئه‌تۆمییانه‌ى له عه‌مباره‌كاندا هه‌یه و له‌ژێر رێكارى ئاسایشیی زۆر تونددا نین."
ئۆباما له گوته‌كانیدا باسى له‌وه‌ش كرد كه داعش له ناوچه‌كانى عیراق و سووریا چه‌كى كیمیاوى و كۆكوژى به‌كار هێناوه.
له مانگی رابردوودا ناحیه‌ی تازه‌ى سه‌ر به پارێزگاى كه‌ركووك، له‌لایه‌ن داعشه‌وه رووبه‌ڕووى هێرشێكى چه‌كى كۆكوژ بووه و جگه له كوژرانى سێ كه‌س.به سه‌دان كه‌س بریندار بوون.
