باراك ئۆباما: پێویستە ھەموو جیھان یەکگرتوو بێت لەشەری دژ بە تیرۆردا

باراك ئۆباما: پێویستە ھەموو جیھان یەکگرتوو بێت لەشەری دژ بە تیرۆردا
سەرۆكی ئەمه‌ریكا، رای ده‌گه‌یه‌نێ كه‌ پێویستە ھەموو جیھان یەکگرتوو بێت لەشەری دژ بە تیرۆردا و گوتی: "بە دڵنیاییەوە داعش لە ناو دەبەین".



دوێنی چوارشه‌ممه‌ (23.3.2016)، باراك ئۆباما، سەرۆكی ئەمه‌ریكا، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند كه‌ لە ناو بردنی داعش کاری لە پێشینەی منە و زۆر کاری گرنگم لە پێشن بەڵام کاری ھەرە لەپێشینەم لەناوبردی ئەو رێکخراوە تیرۆریستیە بەربەرییەیە".



باراك ئۆباما گوتیشی: " تیرۆریستان لە ئەوروپا و رۆژھەڵاتی ناوەڕاست خەڵکی بێ تاوان دەکوژن ئەوانە دەکوژن کە بەھەمان شێوەی داعش ئیسلامەتی و خواپەرستی ناکەن، ئەوانە لە ھەموو شوێنێک مێشکی خەڵکی ژەھراوی دەکەن، پێویستە ھەموو جیھان یەک دەست و یەک ھەڵوێست بێت لە دژی تیرۆر".



باراك ئۆباما دەشڵێت: " ئێمە لە ئازارەکانی خەڵکی بەلجیکا تێدەگەین چونکە خەڵکی ئێمە چەندین جار بوونەتە قوربانی لەو جۆرە کردەوە بێ ویژدانانە، بە سەرۆک وەزیرانی بەلجیکام راگەیاندووە، كە ئەمریکا ئامادەی ھەموو جۆرە ھاوکاریێکە بۆ لێکۆڵینەوە لە کردەوە تیرۆریستیەکان".



ھاوكات ئۆباما گوتی: " ئێمە بەردەوام دەبین لە ھێرشەکانمان بۆسەر داعش تا لە سووریا و عێراق دەیانسٌینەوە و تێکیان دەشکێنین، بەدڵنیاییەوە دەڵێم داعش لەناو دەبەین ئەوانەی کە بوونە مەترسی نەك بۆ خەڵكی ئێمە بە تەنھا بەڵکو بۆسەر ئاسایشی ھەموو جیھان".




باسنیوز
Top