ناسنامه‌ی دوو خۆكوژی ته‌قینه‌وه‌كانی برۆكسل ئاشكراكرا
ته‌له‌فزیۆنی به‌لجیكا (ئارتی بی ئێف) ئه‌مڕۆ بڵاویكرده‌وه، ئیبراهیم و خالید به‌كراوی دوو خۆكوژی ته‌قینه‌وه‌كانی برۆكسلن كه دوێنێ له فڕۆكه‌خانه‌ی برۆكسل خۆیان ته‌قانده‌وه کە برای یەکترن.
کەناڵەکە لە زاری چەند سەرچاوەیەکی پۆلیسەوە بڵاوی کردووەتەوە، ئەو دووکەسە پێشتر لای پۆلیس ناسرابوون و چاودێریان لەسەر بووە بۆ تاوانی دیکە نەک کردەوەی تیرۆرستی.
بە پێی سەرچاوەکانی پۆلیس خالید لە برۆکسل بە ناوی کەسێکی دیکەوە شوقەیەکی نیشتەجێبوونی گرتووە کە پێش چەندرۆژێک لە تەقینەوەکە لەو شوێنە شەڕەتەقە لەنێوان پۆلیس و چەند چەکدارێک رویداوە.
خەندان
