تەقینەوەیەک لە ئیستەنبوڵ روویدا

 تەقینەوەیەک لە ئیستەنبوڵ روویدا
تەقینەوەیەک لە شەقامی ئیستقلال کە قەرەباڵخترین شەقامی ئیستەنبوڵە روویدا.

والی ئیستەنبوڵ دوای تەقینەوەکە رایگەیاند " تەقینەوەکە خۆکوژی بووە و ژمارەی کوژراوان چوار کەسن"، هەروەها دەڵێ " 20 کەس بەهۆی تەقینەوە خۆکوژییەکە برینداربوونە".


ئەو تەقینەوەیە لە کاتێکدایە شەوی 17-3-2016 جۆن باس، باڵیۆزی ئەمریکا لە ئەنقەرە هۆشاری لە ئەگەری روودانی تەقینەوە لە تورکیا دا و رایگەیاند " گوماندەکرێت تەقینەوە لە شارەکانی ئه‌نقه‌ره‌، ئیسته‌نبوڵ، ئیزمیر و ئه‌ده‌نه‌ رووبدەن".

داواشی لە ئەمریکییەکان كرد به‌شداری له‌ رێوڕه‌سمه‌كانی نه‌ورۆز نه‌كه‌ن و له‌ شوێنی قه‌ره‌باڵخ دووربكه‌ونه‌وه‌.
Top