هاوپه‌یمانان واده‌ی ڕزگاركردنی موسڵ دیاری ناكه‌ن
"ستیف وارن" وته‌بێژی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی، له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا له‌به‌غدا، جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه ئه‌و هاوپه‌یمانێتییه، به‌رده‌وام ده‌بێت له هێرشه ورده‌كانی بۆسه‌ر بنكه‌كانی داعش، ئه‌وه‌ش له‌چوارچێوه‌ی ئامادهسازییهكاندایه بۆ ڕزگاركردنی موسڵ.
به‌ڵام ڕوونیشی كرده‌وه: " له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هیچ واده‌یه‌ك بۆ ده‌ستپێكردنی ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه دانه‌نراوه".
هه‌روه‌ها له‌به‌شێكی تری لێدوانه‌كانیدا باسی له‌وه كرد كه هاوپه‌یمانان بڕیارناده‌ن جوڵهس هێزه‌كانی عێراق له‌كوێدا ده‌بێت. چونكه ئه‌وه بڕیاری حكومه‌تی عێراقه، به‌ڵام به‌ڕاوێژ له‌نێوان هاوپه‌یمانان و حكوومه‌تی عێراقدا ده‌بێت".
ئه‌و به‌رپرسه باڵایه، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه داعش له‌مانگی ئایاری ڕابردووه‌وه، له‌هیچ جه‌نگێكدا سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ست نه‌هێناوه.
باس‌نیوز
