ئەمریكا گومانی لە بڕیاری كشانەوەی ھێزەكانی رووسیا ھەیە لە سووریا
جۆش ئێرنست، گوتەبێژی کۆشکی سپی، رایگەیاند: "پێویستە لە پاڵنەرەکانی ئکشانەوەی ھێزەكانی رووسیا لە سووریا بکۆڵینەوە".
بەڵام، فڕانک ڤاڵتەر شتانمایەر، وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا، گوتی: "بڕیاری کشانەوەی رووسیا لە سووریا، بڕیارێکی دروستەو پێویستە لەمەودوا بەشار ئەسەد، بە شێوەیەکی ئاشتیانە دەسەڵات جێبھێڵێت و رادەستی بکات".
ئەو لێدوانانەی بەرپرسانی ئەڵمانیا و ئەمریكا دوای ئەوەوەھات كە دوێنێ ئاژانسی ریانۆڤۆستی رووسیا، رایگەیاند: بە فەرمانی ڤلادیمێر پۆتن سەرۆكی رووسیا، وەزارەتی بەرگری رووسیا دەستی كردووە بە ئامادەكاریی بۆ كشاندنەوەی هێزەكانی رووسیا لە سووریا، ھۆكاری بڕیارە چاوەڕوان نەكراوەكەی سەرۆكی رووسیایی بۆ گواستنەوەی دەسەڵات لە سووریا گەڕاندووەتەوە.
لەكۆتایی ئەیلولی 2015 رووسیا دەستی بە ھێرشی ئاسمانیكرد لە سووریا و ھێزی لە سووریا جێگیركرد، بەڵام روانگەی سووریا بۆ مافەكانی مرۆڤ و ئۆپۆزسیۆنی میانڕەوی سووریا رووسیان تۆمەتباردەكرد بەوەی ئۆپۆزسیۆن و ھاووڵاتیانی سڤیل دەكاتە ئامانج.
k24
