ئەنقەرە: ئه‌و سه‌رده‌مه به‌سه‌رچوو ئەمەریکا فه‌رمانمان بەسەردا بكا
ئێلیچ ئیدیلمان و مۆرتۆن ئه‌برامۆوتیز هه‌ردوو كۆنسوڵی پێشووی ئه‌مه‌ریكا له توركیا، له نووسینێكیاندا ره‌خنه‌یان له ره‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆگان سه‌رۆك كۆماری توركیا گرتووه، پێی ده‌ڵێن پێویسته ده‌ست له‌كار بكێشیته‌وه، چونكه ده‌ته‌وێت خۆت به‌سه‌ر میلله‌تدا بسه‌پێنی.
له به‌رامبه‌ر ئه‌و نووسینه‌ی ئه‌و 2 كۆنسوڵه‌ی پێشووی ئه‌مه‌ریكا، ئیبراهیم كالن گوته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا له پێگه‌ی خۆی له تویته‌ر نووسیویه‌تی "ئێوه داگیركاری خۆتان له‌بیر كردووه تا باس له سه‌رۆكی ئێمه بكه‌ن. ئه‌و سه‌رده‌مه به‌سه‌رچوو، كه فه‌رمان به توركیا بكه‌ن و توركیاش جێبه‌جێی بكات".
جگه له‌وه‌ش له‌باره‌ی ئه‌و گوته‌یه‌ی كه ئۆباما سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا گوتبووی ئه‌ردۆگان سه‌رۆكێكی فاشیله و له زۆرێك له میدیا جیهانییه‌كان بڵاوكرایه‌وه، كاڵن له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا به‌فه‌رمی وه‌ڵامی دایه‌وه و گوتی ئه‌و گوتانه هی ئۆباما نین و ته‌نیا رۆژنامه‌كان شتی وا بڵاوده‌كه‌نه‌وه.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد كه به‌دواداچوون بۆ ئه‌و گوته‌یه ده‌كه‌ن و ئه‌گه‌ر راست بێت وه‌ڵامیان بۆی ده‌بێت.
باس‌نیوز
