راپۆرتی ساڵانەی لێبوردنی نێونەتەوەیی لە بارەی ئێران.
ئەحمەدی شەهید چاودێری رێكخراوی نەتەوەیەكگرتووەكان تایبەت بە مافی مرۆڤ لە ئێران دەڵێت: ئازادی رادەبرین و نووسین لە ئێراندا هێشتا لە دۆخێكی نالەباردایە، تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان دادەخرێن و ناكرێنەوە. رۆژنامەنووسان، هونەرمەندان و لایەنگرانی مافی مرۆڤ و مافی ئافرەتان لە ئێراندا دەستبەر دەكرێن و دەخرێنە زیندانەوە..
