كڵچدارئۆغڵو: ئاكه‌په و په‌كه‌كه ژێربه‌ژێر هاریكاری یه‌كدی ده‌كه‌ن
پاشنیوه‌ڕۆی رۆژی سێشه‌ممه 23-2-2016 كه‌مال كڵچدارئۆغڵو سه‌رۆكی(جه‌هه‌په) له كۆبوونه‌وه‌ی هه‌فتانه‌ی فراكسیۆنی پارته‌كه‌ی له په‌رله‌مانی توركیا رایگه‌یاند: "حكومه‌تی ئاكه‌په ژێربه‌ژێر له‌گه‌ڵ په‌كه‌كه هاریكاری یه‌كتر ده‌كه‌ن و له‌سه‌ر خوێنی خه‌ڵك سیاسه‌ت ده‌كه‌ن و به‌م شێوه‌یه هه‌ڕه‌شه لە خه‌ڵك ده‌كه‌ن و ده‌نگ به‌ده‌ست ده‌هێنن".
سەرۆکی جەهەپە دەڵێت: "بێباكم با دادگا‌یی بكرێم، چونكه ده‌یسه‌لمێنم كه ژێربە‌ژێر په‌یوه‌ندییان هه‌یه و هاریكاری یه‌كتر ده‌كه‌ن، بۆیه حكومه‌تێكی مایه‌پووچه و رێگه‌ش به‌كه‌سی شیاو ناده‌ن له شوێنی شیاو دامه‌زرێت ئه‌وان ده‌یانه‌وێت وه‌ك شوانێك رانە مه‌ڕ به‌ڕێوه‌ببه‌ن".
كڵچدارئۆغڵو زیاتر گوتی "هه‌فته‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر ده‌زگای میت ئاگاداری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ئاسایشی كرده‌وه له بوونی خۆكوژێك سه‌ر به‌گرووپی TAK كه هه‌وڵده‌دات ته‌قینه‌وه له شوێنێكی هه‌ستیاری ئه‌نقه‌ره بكات، به‌ڵام هیچ رێوشوێنێك نه‌گیرایه‌به‌ر تا دوای ئه‌نجامدانی ته‌قینه‌وه‌كه كه دواتر زانیاری هه‌ڵه‌یان له گرووپێكی هه‌ڵه و به‌تۆمه‌تێكی هه‌ڵه بڵاوكردەوە كه به‌داخه‌وه هیچ كام له وڵاتان و باڵیۆزانیان باوه‌ڕەیان نه‌كرد و ره‌تیانكرده‌وه".
سه‌رۆكی جه‌هه‌په ئه‌وه‌شی گوت "تیرۆریستێك 43 شار و 107 شارۆچكه به‌هه‌مان ئۆتۆمبێل ببڕێت و 18 هه‌زار كیلۆمه‌تر لێخوڕێت و 83 په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنی بكات و دیدار له‌گه‌ڵ 11 كه‌س بكات و ده‌ستگیر نه‌كرێت، ئه‌مه چ حكومه‌تێكه و چ ئه‌منییه‌تێكه شانازی پێ ده‌كه‌ن و به‌رده‌وام له‌سه‌ر شاشه‌ی ته‌له‌ڤزیۆنه‌كاندا به‌سه‌ر شان و باڵای خۆتان هه‌ڵده‌ده‌ن".
کەمال کڵچدارئۆغڵو سه‌رۆكی جه‌هه‌په داوای ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی سه‌رۆككۆمار و سه‌رۆكوه‌زیران و وه‌زیره په‌یوه‌ندیداره‌كانی كرد.
رووداو -
