به‌ریتانیا: به‌ڵگه‌مان لایه كه كورده‌كانی سوریا هاوكاری ئه‌سه‌د ده‌كه‌ن
"فیلیب هامۆند" وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا له وتارێكدا له‌په‌رله‌مانی وڵاته‌كه‌یدا، ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه گوتی: " له‌ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌ی پێشوودا ئه‌وه‌مان هاتۆته ده‌ست كه به‌ڵگه‌ی نیگه‌رانكه‌ر هه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی هێزه كوردییه‌كانی سوریا و ڕژێمی ئه‌سه‌د و فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی ڕووسیا، هاوكاری و پشتیوانی یه‌كتر ده‌كه‌ن. ئه‌وه‌ش واده‌كات له‌ڕۆڵی ئه‌و كوردانه نیگه‌ران بین".
ئه‌و گوتانه له‌كاتێكدادێن كه ژماره‌یه‌ك ناوه‌ندی سیاسی و شرۆڤه‌كاری سه‌ربازی ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن كه هاوكاری له‌نێوان به‌شێك له‌كورده‌كانی سوریا و ڕژێمی ئه‌و وڵاته‌دا هه‌یه.
باس‌نیوز
