لۆمۆند: کوردستانی ڕۆژئاوا بەرە و خودموختاری هەنگاو دەنێت

لۆمۆند: کوردستانی ڕۆژئاوا بەرە و خودموختاری هەنگاو دەنێت
ڕۆژنامەی لۆمۆندی فەڕانسە بڵاوی کردەوە کە سەرەڕای هەڕەشەکانی تورکیە، کوردستانی ڕۆژئاوا بەرە و خودموختاری دەڕوات. بەپێی ڕاپۆرتێک کە ڕۆژنامەی لۆمۆندی فەڕانسە بڵاوی کردووەتەوە، ئەگەرچی تورکیە هەڕەشەی هێرش بۆ سەر کوردستانی ڕۆژئاوا دەکات، بەڵام بە هۆی سامانەی بەرگریی اس ٤٠٠ی ڕووسیه لە باکووری سووریەدا، ئەو وڵاتە ناتوانێت هێرشی زەمینی بکاتە سەر خاکی سووریه و ئەوەش گەمژەییە. هەروەها، سەرەڕای بۆردوومانی تۆپخانەکانی تورکیه، کوردەکانی سووریه لە حاڵی پێشڕەویدان و بە پشتیوانیی ئەمریکا و ڕووسیە، کوردەکان بەرەو خودموختاری لە سووریەدا دەڕۆن. هەروەها ڕۆژنامەی لۆمۆند لەو ڕاپۆرتەدا باس لەوە دەکات کە کوردەکانی سووریه وەکوو هاوپەیمانی ئەمریکا لە شەڕی دژی داعش ناسراون و ئەمریکاش پشتیوانییان لێ دەکات. ئۆپەراسیۆنی کوردەکانی سووریه جێگای ڕەزامەندین و بە پشتیوانیی ڕووسیه ئەنجام دەدرێن و لە ڕاستیدا دەتوانین بڵێین کە کوردەکانی سووریە دوو زلهێزی جیهانییان لە پشتە. بە کۆنتڕۆڵکردنی ڕێگای حەلەب ـ ئەعزاز، لە لایەن کوردەکانی سووریەوە ناوچەیەکی خودموختاری کوردەکان لە سووریه جێبەجێ دەبێت و بەپێی پەندێکی فارسی کە دەڵێت: ئەو پرسە "سوخت و سوز ندارد ولی دیر و زود دارد .
Top