وەزیری بەرگریی رووسیا گەیشتە تاران
بەپێی راپۆرتی هەواڵدەریی ئیرنا، رۆحانی و شۆیگۆ لەو دیارەدا لەبارەی رەوتی دانیشتنەكانی پەیوەندیدار بە سەقامیگریی ئاشتی و پرسی ئاگربەست لەو وڵاتە بیروڕایان گۆڕیوەتەوە.
بەپێی هەمان سەرچاوە رۆحانی دوایین هەڵوێست و روانگەی كۆماری ئیسلامی لەبارەی گۆڕانكارییەكانی سووریای بە وەزیری بەرگریی رووسیا راگەیاندووە.
بڕیارە لەم سەفەرەدا وەزیری بەرگریی رووسیا نێوئاخنی دانوستان و دیداری پێشتری خۆی لەگەڵ "حوسێن دێهقان" وەزیری بەرگریی ئێرانی لەبارەی پرسی ناوچە و سووریا، هەروەها كڕینی چەكۆڵ لەو وڵاتەی بە بەرپرسانی سیاسی و سەربازیی ئێران بگەیەنێ.
دوو حەفتە لەمەوبەر وەزیری بەرگریی ئێران و رووسیا لە مسكۆ پێكەوە دیداریان كرد، ماوەیەكە دیسان پەیوەندییە سەربازییەكانی نێوان دوو وڵات رووی لە زیادبوون كردووە.
لە دیداری وەزیری بەرگریی ئێراندا لە رووسیا لیستەیەكە بۆ كڕینی چەكۆچۆڵی پێشكەوتوو رادەستی رووسیا كرد، كڕینی چەكۆچۆڵ لە رووسیا لەلایەن ئێرانەوە لە كاتێك دایە هێشتا گەمارووە سەربازیییە نێودەوڵەتییەكانی ئێران هەڵنەگیراون و ئێران و ئەمەریكا و نەتەوە یەكگرتووەكانیش كڕینی چەكۆچڵ بە پێشێلكردنی رێكەوتننە نێودەوڵەتییەكان لەقەڵەم دەدەن.
ئەم دیدارە لە كاتێك دایە كە وەزیرانی دەرەوەی رووسیا و ئەمەریكا لەبارەی ئاگربەست لە سووریا رێككەوتنی سەرەتاییان واژۆ كردووە.
بڕیارە ئەمڕۆ وەزیری بەرگریی رووسیا لەگەڵ بەرپرسانی یدیكەی سەربازی و سیاسیی دیكەی ئێرانیش كۆ ببێتەوە.
باسنیوز
