بنكه‌ی ئه‌نجه‌رلیك به رووی سعوودیەدا ده‌كرێته‌وه
لە دوێنێ شەممەوە باس له دابه‌زینی چه‌ند فڕۆكه‌یه‌كی جه‌نگی سعوودیە دەکرێ له بنكه‌ی ئه‌نجه‌رلیك له توركیا، به‌ڵام هه‌ر زوو ئه‌و هه‌واڵانه له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی سعوودیەوه ره‌ت كرایه‌وه.
ئه‌مڕۆ یەکشەممەش توركیا به فه‌رمی رایگه‌یاند كه هیچ فڕۆكه‌یه‌كی جه‌نگی سعوودیە له ئه‌نجه‌رلیك نه‌نیشتووه‌ته‌وه. پێشتریش سعوودیە ئه‌وه‌ی راگه‌یاندبوو كه ئه‌گه‌ر پێویست بكات فڕۆكه‌ی جه‌نگی بۆ ئه‌نجه‌رلیك ده‌نێرن و له‌وێوه بۆ بۆردومانکردنی بنکەکانی داعش دەفڕن.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سعوودیە له‌سه‌ر نیشتنه‌وه‌ی فڕۆكه‌ی جه‌نگی سعوودیە له توركیا ئاماژه‌ی دا كه سعوودیە فڕۆكه‌ی جه‌نگی ده‌نێرێ و ئێستەش ئاماده‌كاری بۆ ئه‌و لایەنه ده‌كرێت، به‌ڵام كه‌ی و چۆن داعش بۆردومان ده‌كه‌ن، ئه‌وه ده‌كه‌وێته سه‌ر ئه‌و هاوپه‌یمانییه‌ی كه بۆ رووبه‌رووبونه‌وه‌ی داعش پێكهێنراوه.
به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی كه‌ناڵی سی ئێن ئێن بڵاوی كردووه‌ته‌وه، فڕۆكه‌ی جه‌نگی سعوودیە ته‌نیا له بنكه‌كانی داعش ده‌دات، به هیچ شێوه‌یه‌ك له بنكه‌كانی په‌یه‌ده نادات، به‌ڵام توركیا به‌رده‌وام ده‌بێت له لێدانی په‌یه‌ده.
باسنيوز
