میدڤیدیڤ: له‌گه‌ڵ رۆژئاوا چووینه‌ته شه‌ڕێكی ساردی نوێوه
ئه‌گه‌رچی به‌ڕواڵه‌ت سوریا خاڵی ناكۆكییه، به‌ڵام گۆڕینی نه‌خشه‌ی نوێی ناوچه‌كه به‌لای هه‌ردوولاوه گرنگه و له‌و نێوه‌شدا چه‌ندین كارتی كاریگه‌ر به‌كارده‌برێن.
له‌میانه‌ی به‌شداریكردنی له كۆنفرانسی ئاسایشی میونش دیمتری میڤیدیڤ، سه‌رۆك وه‌زیرانی روسیا په‌یوه‌ندی نێوان وڵاته‌كه‌ی و وڵاتانی رۆژئاوای به ئاڵۆز ناوبرد و رایگه‌یاند كه "شه‌ڕێكی نوێی سارد"ه.
میدڤیدیڤ له وتاره‌كه‌یدا وتی: "سیاسه‌تی په‌یمانی باكووری ئه‌تڵه‌سی به‌رانبه‌ر روسیا ناڕوونه و باش نییه، به‌شێوه‌یه‌ك ده‌توانین بڵێن كه چووینه‌ته شه‌ڕێكی نوێی سارده‌وه".
سه‌رۆك وه‌زیرانی روسیا ئه‌وه به یه‌كێك له مه‌ترسییه گه‌وره‌كان بۆ سه‌ر وڵاتانی روسیا و ئه‌وروپا و ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان ده‌زانێت و رایده‌گه‌یه‌نێت كه "هه‌ندێكجار ئه‌و پرسیاره ده‌كه‌ین كه ئێمه له ساڵی 2016 یان ساڵی 1962دا ده‌ژین".
كێشه‌ی نێوان ئه‌مریكا و روسیا له‌سه‌ر وڵاتی كوبا قوڵتر بووه‌وه ئه‌ویش كاتێك ئه‌مریكا له چه‌ندین رێگه‌وه هه‌وڵیدا ده‌سه‌ڵاتی سیاسی له كوبا بڕووخێنێت، دیارترینیان هه‌وڵدان بوو بۆ داگیركردنی "خلیج الخنازیر" كه سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو تێیدا.
كوبا په‌یڕه‌وی له سیستمی سۆسیالیستی ده‌كرد و ئه‌وه‌ش بۆ ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا تا ئه‌ندازه‌یه‌ك قبوڵكراو نه‌بوو له‌كاتێكدا خۆی پێشه‌نگی بره‌ودان بوو به سیستمی سه‌رمایه‌داری و له‌گه‌ڵ یه‌كێتی سۆڤێت له شه‌ڕی سارددا بوو.
كوبا و سۆڤیه‌ت رێككه‌وتن له‌سه‌ر بنیاتنانی سیستمی به‌رگری ئه‌تۆمی و دانانی له "خلیج الخنازیر"، به‌نهێنی ئه‌و كاره كرا و دوای دانانی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان له رێگه‌ی فڕۆكه سیخوڕهكانهوه هه‌ستیپێكرد. به‌وه‌ش ململانێكانی سۆڤیه‌ت و ئه‌مریكا چووه قۆناغێكی نوێوه به‌شێوه‌یه‌ك ئه‌گه‌ری روودانی شه‌ڕی ئه‌تۆمی هاته ئاراوه.
دواتریش به‌ناوبژیوانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان جۆن كه‌نه‌دی، سه‌رۆكی ئه‌وكاته‌ی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان و نیكیتا خرۆشۆف، سه‌رۆكی ئه‌وكاته‌ی یه‌كێتی سۆڤیه‌ت گه‌یشتنه رێككه‌وتن و به‌شێوه‌یه‌ك ئه‌مریكا چه‌كه ئه‌تۆمییه‌كانی له توركیا و روسیاش چه‌كه ئه‌تۆمییه‌كانی له كوبا بكشێنێته‌وه.
له‌لایه‌كی تره‌وه فیلیپ برێدلاف، فه‌رمانده‌ی باڵای سه‌ربازی ناتۆ به سی ئێن ئێنی راگه‌یاندووه كه هه‌ڵسه‌نگاندنه‌كه‌ی میدڤیدیڤ راست نین و روسیا و ناتۆ نه‌چوونه‌ته شه‌ڕێكی ساردی نوێوه.
ئه‌وه‌شی راگه‌یاندووه كه ناتۆ "هاوپه‌یمانێتییه‌كی به‌رگریكارییه و رووبه‌ڕووی ئه‌و ده‌وڵه‌تانه ده‌بێته‌وه كه ده‌یانه‌وێت له رێگه‌ی هێزه‌وه گۆڕانكاری له سنووره نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا بكه‌ن". ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه "روسیا به‌ته‌نها هه‌وڵی گۆڕینی بنه‌ماكانی نادات، به‌ڵكو ده‌یانه‌وێت سه‌رله‌نوێ بینووسێته‌وه".
داڕشتنه‌وه‌ی نه‌خشه‌ی ئێستای ناوچه‌كه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ په‌یمانی سایكس- بیكۆ كه له ساڵی 1916 به‌نهێنی له‌نێوان فه‌ره‌نسا و به‌ریتانیا و به رازیبوونی ئیمپراتۆری روسیا بۆ دابه‌شكردنی ده‌ستكه‌وته‌كانی دوای شه‌ڕی جیهانی یه‌كه‌م و به‌هێزكردنی پێگه‌یان هاته ئاراوه، رێككه‌وتننامه‌كه بووه‌هۆی دابه‌شكردنی خاكی كوردستان له‌نێوان وڵاتانی توركیا، عیراق، ئێران و سوریا.
خةندان
