سەرۆک کۆماری ئێران: گەمارۆکان ئابووریی ئێرانی ٦٠بەرەو دواوە گەڕاندەوە

سەرۆک کۆماری ئێران: گەمارۆکان ئابووریی ئێرانی ٦٠بەرەو دواوە گەڕاندەوە
سەرۆک کۆماری ئێران، حەسەن رۆحانی، رۆژی شەممە گوتی: گەمارۆ ئابوورییەکانی سەر ئێران ئابووری ئێرانی نزیکەی ٦٠ ساڵ بەرەو دواوە گەڕاندەوە.


ئاژانسی هەواڵی ئیرنا، لە زمان رۆحانییەوە رایگەیاند: ئەوانەی خراپ بیریان دەکردەوە، لە هەلومەرجێکی ناخۆشدا بە بیانووی زاڵبوون بەسەر گەمارۆکاندا پارەی میللەتیان بە تاڵان برد.

نزیکەی مانگێک لەمەوبەر، رۆتەریز رایگەیاندبوو: لە ساڵی ٢٠١٢ بەملاوە و دوای ئەوەی گەمارۆکان لە سەر ئێران توند کران، سوپای پاسداران لە رێگەی تورکیا و دوبەیەوە کاری بازرگانی دەکرد و بەمجۆرە بەرەوڕووی گەمارۆکان دەبۆوە.

مەحموود ئەحمەدی نەژادی سەرۆک کۆماری ئێرانیش چەند جار گوتبووی گەمارۆکان هیچ کێشەیەکیان بۆ ئێران دروست نەکردووە.

Top