وەزیری دەرەوەی سعودیە: لێدوانەکانی زەریف کۆمیدین

 وەزیری دەرەوەی سعودیە: لێدوانەکانی زەریف کۆمیدین
وەـزیری دەرەوەی سعودیە، دوایین لێدوانی وەزیری دەرەوەی ئێران بە ”کۆمیدی“ ناودەبات و رایدەگەیەنێت، ئێران لە ماوەی 35 ساڵدا، ئازاری بۆ ناوچەکە هێناوە.



”عادل جوبەیر“، وەزیری دەرەوەی سعودیە لە چاوپێکەوتنێکی کەناڵی CNNدا رایگەیاندووە، کە ئێران بە درێژایی 35 ساڵی رابردوو، تەنیا ئازار و مەینەتی بۆ وڵاتانی ناوچەکە هێناوە.



پێشتر ”محەمەدجەواد زەریف“، وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاندبوو، ”لە بەدبەختیی“، وڵاتانی رۆژئاوا پشتگیریی سعودیە دەکەن و دەتوانن ئێران لە هاوکێشەکانی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست دەربهێنن.



عادل جوبەیر ئەم گوتانەی وەزیری دەرەوەی ئێران بە ”کۆمیدی“ ناودەبات و رایدەگەیەنێت، وڵاتەکەی هیچ دوژمنایەتییەکی لەگەڵ ئێران نییە، ”ئێمە دیپلۆماسییەکانمان تیرۆر نەکردووە، باڵیۆزخانەکانی ئێرانمان نەتەقاندووەتەوە، تەقەمەنیمان نەناردووەتە ئێرانێ و شانەی تیرۆریستیمان لە ئێران دروست نەکردووە“.



وەزیری دەرەوەی سعودیە بەم قسانەی، ئاماژەی بە ناردنی تەقەمەنی لە ئێرانەوە بۆ بەحرەین و هاندانی شیعەکانی سعودیە بۆ هەڵگەڕانەوە لە دەسەڵاتدارانی وڵاتەکەی کردووە.













باسنیوز
Top