وڵاتی سعودیه هێزی سه‌ربازی و فڕۆكه جه‌نگیه‌كانی ره‌وانه‌ی ئه‌نجه‌رلیك ده‌كات
چاوش ئۆغلۆ ده‌ڵێت: تائێستا ئاشكرا نییه كه به‌رپرسانی سعودیه چه‌ند سه‌رباز و فڕۆكه ده‌نێرن بۆ ئه‌و بنكه سه‌ربازییه.
چاوش ئوغلۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی رۆژنامه‌ی یه‌نی شهفقی توركی داویه‌وه و وتی: بۆ شه‌ڕی تێرۆیستانی داعش له سوریا، توركیا و عه‌ره‌بستانی سعودی داوی ده‌ستپێكردنی ئۆپه‌راسیۆنی زه‌مینیان كردووه، هه‌ردوولایان ستراتیژیه‌كی تۆكمه‌یان ئاماده‌كردووه و پێشكه‌شی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تیان كردووه.
چاوش ئۆغلۆ وتی: "ئه‌گه‌ر ئه‌م ستراتیژه په‌سه‌ند بكرێت توركیا له‌گه‌ڵ سعودیه به‌شداری له‌و ئۆپه‌راسیۆنه زه‌مینییه ده‌كه‌ن، عه‌ره‌بستانی سعودیه فڕۆكه جه‌نگیه‌كانیان ده‌نێرن بۆ بنكه‌ی سه‌ربازی ئه‌نجه‌رلیك".
به‌رپرسانی سه‌ربازی سعودیه سه‌ردانی بنكه‌كه‌یان كردووه و ئه‌گه‌ر پێویست بكات ئه‌وان بۆ ئه‌نجامدانی ئۆپه‌راسیۆنی زه‌مینی له سوریا، هێزی سه‌ربازیش ره‌وانه‌ی توركیا ده‌كه‌ن.
له 29 مانگی كانوونی دووه‌م 2016 ئه‌حمه‌د داود ئۆغلۆ له‌گه‌ڵ مه‌ولود چاوش ئۆغلۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا و هۆلوسی ئاكار سه‌رۆكی ئه‌ركانی توركیا سه‌ردانی سعودیه‌یان كرد، له‌گه‌ڵ گه‌وره به‌رپرسانی ئه‌و وڵاته كۆبوونه‌وه بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی داعش له سوریا.
خه‌ندان
