هاوپه‌یمانێتیی نێوده‌وڵه‌تی : له‌نێوان رۆژانی 2 بۆ 8ی ئه‌م مانگه‌دا، 420 هێرش كراونه‌ته سه‌ر داعش
فه‌رمانده‌یی هاوپه‌یمانێتیی نێوده‌وڵه‌تی له به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاشكرای كرد، له‌نێوان رۆژانی 2 بۆ 8ی ئه‌م مانگه‌دا، 420 هێرش كراونه‌ته سه‌ر داعش له‌خاكی عێراقداو به‌هۆیانه‌وه زیانێكی زۆری گیانی‌و لۆجستی له‌داعش كه‌وتوه.
به‌گوێره‌ی به‌یاننامه‌كه، له‌ماوه‌ی ئه‌و شه‌ش رۆژه‌دا، هێرشی سه‌خت كراونه‌ته سه‌ر ناوچه‌كانی ژێر ده‌ستی داعش، به‌تایبه‌ت پێنج دامه‌زراوه‌ی نهوتیو 135 شوێنی شهڕكردنو 75 یه‌كی ته‌كتیكی تیرۆریستانی داعش خاپوور كراون، له‌هه‌مان كاتدا 32 ئۆتۆمبێلی داعش‌و 32 مۆڵگه‌ی تیرۆریستانیش تێكشكێنراون.
هه‌ر به‌گوێره‌ی به‌یاننامه‌كه‌ی هاوپه‌یمانان، له‌ئاكامی بۆردومانی فڕۆكه‌كانی هاوپه‌یمانێتیی نێوده‌وڵه‌تی بۆ سه‌ر 58 كۆگای چهكو كه‌لوپه‌لی سه‌ربازیی داعش، ده‌یان تیرۆریست كوژراون‌و تواناكانی داعش له ناوچه‌كانی موسڵ‌و رومادی‌و گه‌یاره‌و سوڵتان عه‌بدوڵڵا په‌كی كه‌وتوه.
ئه‌وه‌ش هاتوه، هه‌رچه‌نده زیانه‌كانی داعش زۆرن، به‌ڵام ئاماری كوژراوه‌كان به‌ته‌واوی روون نییه.
سەرچاوەكان
