چەند وڵاتێکی دیکە بەشداریی لە هێرشی ئاسمانی بۆ سەر داعش دەکەن
”ئاشتۆن کارتەر“، وەزیری بەرگری ئەمریکا رایگەیاندووە، کە لەگەڵ شازادە ”محەمەد بن سەلمان“، شازادەی جێنشینی دووەمی سعودیە کۆبووەتەوە و گفتوگۆیان لەبارەی مەشقکردن بە هێزی پۆلیس و سوپای عێراقی، بۆ کۆنترۆلکردنەوەی پاریزگای ئەنبار، کە لە مانگیئایاری 2015ـەوە لەلایەن داعشەوە داگیرکراوە.
ئاشتۆن کارتەر هەروەها رایگەیاندووە، کە ئیمارات رەزامەندیی نیشانداوە بۆ مەشقکردن بە هێزە عێراقییە سوننەکان، بۆ رزگارکردنەوەی شاری مووسڵی ناوەندی پارێزگای نەینەوا، کە لە مانگی حوزەیرانی 2014، دوای شکست و هەرەسهێنانی سوپای عێراقی، لەلایەن چەکدارانی داعشەوە داگیرکراوە.
هەروەک وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ئاماژەی بە پێکردووە، هەر سێ وڵاتی پۆڵەندا، رۆمانیا و دانیمارک بەڵێنیان داوە، بەشداریی لە هاوپەیمانێتی دژی داعش بکەن و هێرشی ئاسمانیی بکەنە سەر بارەگاکانی داعش.
کارتەر بەبێ باسکردنی ژمارەی سەربازە ئیماراتییەکان، کە لە یەکەی تایبەتی سوپای ئەو وڵاتەن، رایگەیاندووە، ئەو هێزە ئیماراتییەی مەشق بە هێزە سوننەکان دەکات بۆ رزگارکردنەوەی شاری مووسڵ لە عێراق و رەققە لە سوریا، لە چوارچێوەی هاوپەیمانیی عەرەبی دەبێت، کە سعودیە سەرۆکایەتیی دەکات.
باسنيوز
