به‌شار ئه‌سه‌د: به‌دووری نازانم توركیا و سعودیه هێرش بكه‌نه سه‌ر سوریا
له‌لێدوانێكدا بۆ "ئاژانسی ده‌نگوباسی فه‌ره‌نسی"دا، ئه‌مڕۆ هه‌ینی سه‌رۆككۆماری سوریا پێداگری له‌وه كرد كه سوپاكه‌ی به‌رده‌وام ده‌بێت له پاككردنه‌وه‌ی هه‌موو خاكی وڵاته‌كه له گرووپه چه‌كداره‌كان.ئه‌وه‌ش ئامانجێكه هه‌ر دێته دی، ئه‌گه‌رچی كاتێكی درێژیشی بوێت.
گوتیشێ: " لۆژیكی نیه حكوومه‌تی سوریا ده‌ست له‌هه‌ندێ ناوچه‌ی وڵاته‌كه هه‌ڵگرێت وبیداته ده‌ستی گرووپه چه‌كداره‌كان، لۆژیكیش نیه كه وتوێژه‌كان به‌وه لێك بدرێته‌وه كه ده‌ست هه‌ڵگرتنه له قه‌ڵاچۆكردنی تیرۆر".
سه‌رۆكی سوریا به‌دووری نه‌زانی سعودیه‌و توركیا هێرشی زه‌مینی بكه‌نه سه‌ر وڵاته‌كه‌ی و، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه‌شه‌ڕی ئێستای حه‌له‌ب بۆ بڕینی هاوكاری توركیایه له چه‌كداره‌كان.
باس‌نیوز
