نەتەوە یەكگرتووەكان: منداڵان لە ئێران لە رەوشێكی ناجێگیر دان

نەتەوە یەكگرتووەكان: منداڵان لە ئێران لە رەوشێكی ناجێگیر دان
بەپێی راپۆرتی "یەكسانی بۆ ئێران" رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان لە چوارچێوەی مافی منداڵان راپۆرتێكی لەبارەی پێشێلكاریی مافی منداڵان لە ئێران بڵاو كردووەتەوە و ئەو وڵاتەی مەحكووم كردووە.


لە راپۆرتەكەی كۆمیتەی منداڵانی سەر بە نەتەوە یەكگرتووەكاندا هاتووە: "سەپاندنی حیجای و پۆششی ئیسلامیی زۆرەملێ‌ بۆ كچانی تەمەن خوار 18 ساڵ لە قوتابخانەكان لە ئێران پێشێلكاریی ئاشكرای پەیماننامە نێودەوڵەتییەكانە لەبارەی مافی منداڵان كە كۆماری ئیسلامیش واژۆی كردووە.


ئەو كۆمیتەیە هەروەها بەكارهێنانی پۆششی زۆرەملێی ئیسلامیی بۆ كچان لە ئێران كە ئەوانی لە ماف و چالاكییە وەرزشی، گەشتوگوزار، هونەر و فەرهەنگییەكان بێبەش كردووە، نیگەرانی و ناڕەزایی دەربڕیوە.


لە بەشێكی دیكەدا هاتووە: "بێبەش كردنی كچانی ئێرانی بۆ یاریگا وەرزشییەكان و ئیزن دان بە هاوسەرگیری كچانی خوار تەمەن 18 ساڵ یەكێ:ی دیكە لە پێشێلكارییەكانی دەسەڵاتی كۆماری ئیسلامییە كە دەرهەق بە منداڵان دەكرێت."


لە كۆتایی راپۆرتەكەی كۆمیتەی منداڵانی نەەوە یەكگرتووەكاندا ئاماژە بە سیاسەت و هەڵسوكەوتی ناوەندەكانی دادی ئێران بەرانبەر بە سێدارەی مێرمنداڵان كراوە كە ساڵان چەندین منداڵی خوار تەمەن 18 ساڵ لە زیندانی ئێران لە سێدارە دەدرێن، هەروەها بە توندی رەخنە لە بازاری كاری ئێران گیراوە كە منداڵان وەك ئامرازێك بەكار دەهێنێ‌.












باسنیوز
Top