ئۆباما سەردانی مزگەوتێک دەکات
ئۆباما لەو سەردانەیدا هەلی ئەوەی قۆسەتەوە، داوا لە نووسەر و دەرهێنەران لە تەلەڤزیۆنەکانی ئەمریکا بکات، بۆ ئەوەی لە بەرهەمە تەلەڤزیۆنییەکانیاندا هەموو مسوڵمانان وەکو تیرۆرست دەرنەخەن کە پەیوەندییان بە ئاساییشی نەتەوەیی ئەمریکاوە هەبێت.
سەرۆکی ئەمریکا گوتی " پێویستە لە زنجیرە تەلەڤزیۆنییەکانماندا هەندێک کارەکتەری موسڵمان هەبن، کە هیچ پەیوەندییەکیان بە ئاساییشی نەتەوەییەوە نەبێت، ئەوەش ئەوەندە کارێکی سەخت نییە".
ئۆباما بە موسڵمانانی باڵتیمۆری گوت " کاتێک هەبوو کە هیچ کەسێکی رەشپێستیش لە تەلەڤزیۆنەکاندا دەرنەدەکەوتن، پێموابێت دەتوانن چیرۆکی باش لە تەلەڤزیۆندا باسبکەن لە هەمان کاتدا ژیانی راستەقینەی خەڵکی کۆمەڵگەکەمان نیشان بدەن".
رووداو
