شەش وڵات پشتگیری ئەنجامدانی کۆبوونەوەیەکی بەپەلەی ئۆپێک دەکەن
ئەو ئاژانسە دەڵێت، داوی کۆبوونەوەی نێوان ئیولوخیو دیل بینو، وەزیری نەوتی ڤەنزوێلا و بیژەن زەنگەنە وەزیری نەوتی ئێران، دیل بینو گوتوویەتی " ئیران، رووسیا، عومان و عێراق و چەندین وڵاتی دیکە پشتگیری کۆبوونەوەیەکی بەپەلەی رێکخراوی ئۆپێک دەکەن".
لە ئەنجامدا ئەگەری هاوکاری نێوان چەندین وڵاتی بەرهەمهێنەری نەوت بۆ کەمکردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنان بۆ بەرزکردنەوەی نرخی نەوت، لە بازاڕەکانی جیهاندا نرخی نەوت بەردەوامە لە بەرزبوونەوە.
بەپێی دوایین داتاکان، نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت لە بەیانی رۆژی پێنجشەممە 4-2-2016 بەردەوام بووە لە بەرزبوونەوە و بە 35 دۆلار و 39 سەنت دەفرۆشرێت.
رووداو
