فه‌رمانده‌یه‌كی باڵای سوپای پاسداران له سوریا كوژرا
ئاژانسی هه‌واڵی فارس له هه‌واڵێكدا رایگه‌یاند، كه فه‌رمانده موحسین قاجاریان، به‌رپرسی تیپی زرێپۆش(تانك و تۆپ و..) یه‌كی ئیمام ره‌زای شاری نه‌یشاپوور له سوریا كوژرا.
ئه‌و ئاژانسه رایگه‌یاندووه كه ناوبراو له كاتی پاراستن و پارێزگاریكردنی له زیاره‌تگای "زه‌ینه‌ب" به ده‌ستی تیرۆریسته‌كان كوژراوه، به‌ڵام كاتی كوژرانه‌كه‌ی رانه‌گه‌یاندووه.
هاوكات ئاژانسەکانی هەواڵی ئێران رایانگه‌یاند، كه دوێنی چوارشه‌ممه لانیكه‌م 13 پاسداری ئێرانی له باكووری حه‌له‌ب كوژراون.
ئاژانسه‌كان ناوی پاسداره كوژراوه‌كانی بڵاوكردووهتهوە كه بریتین له (مه‌حمود ئه‌سكه‌نده‌ری، نهری میسای، حه‌سه‌ن ره‌زاقی، حه‌بیب ره‌حیمی مه‌نش، مسته‌فا خه‌لیلی، مه‌جید نان ئاوه‌ر، ئه‌حمه‌د حاجی وه‌ند ئه‌لیاسی، موحسن كولابادی، سه‌عید عه‌لیزاده، ره‌حمان پاپی، ره‌زا عادڵی، حامید كوچه‌ك زاده و ئه‌حمه‌د مه‌جدی)کە دوێنێ له شاری حه‌له‌ب كوژراون و خه‌ڵكی پارێزگاكانی گیلان، سمنان و خوزستانی ئێرانن.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه دوێنێ چوارشه‌ممه ئاژانسه هه‌واڵییه‌كانی نزیك له سوپای پاسداران بڵاویانكرده‌وه كه ئه‌مڕۆ ته‌رمی 7 ئه‌ندامی سوپای پاسداران كه له‌ماوه‌ی هه‌فته‌ی رابردوودا له سوریا كوژراون له شاره‌كانی مه‌شهه‌د و كه‌ره‌ج به خاك ده‌سپێردرێن.
خه‌ندان
